خەندان هۆگر کەمال
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، 887 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویداوە، به و هۆیەوەشەوە 220 کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و 835 کەسیش برینداربوون، هەروەها تا #01-01-2014# لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی 163 هەزار و 425 ئۆتۆمبێلی تایبەت تۆمارکراوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (15ی کانوونی دووەمی 2014) لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، ئاماری ڕووداوەکانی هاتوچۆی ساڵی 2013 هەرێمی کوردستان و ژمارەی ئۆتۆمبێلە تۆمارکراوەکان خوێندرایەوە.
لە کۆنگرەکەدا کە پەیامنێری خەندان ئامادەی بوو، ئەوەخرایەڕوو: لە ساڵی 2013 دا 887 ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێم ڕوویداوە، لە کاتێکدا ساڵی 2012 هەزار و 223 ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە.
ئەوەشخرایەروو: ساڵی 2013 بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە 220 کەس گیانی لەدەستداوە، دوو هەزار و 835 کەسیش بریندار بوون، ساڵی 2012 بە ڕووداوی هاتوچۆ 227 کەس گیانی لەدەستداوه و سێ هەزار و 479 کەسیش برینداربوون.
هەر له و کۆنگرەیەدا باس لەوەشکرا، تا #01-01-2014# لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی 163 هەزار و 425 ئۆتۆمبێلی تایبەت تۆمارکراوە، هەروەها 27 هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی کرێ و 101 هەزار ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و 15 هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی تۆمارکراون.
#15-01-2014#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 9,690
Donnez votre avis sur ce produit!