بەناوی خودای گەورە
بنەماڵەی شەهید کاوە گەرمیانی...
رۆژنامەنووسان و نوسەرانی بەرێز...
بەناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییەوە، بەگەرمی سەرەخۆشی لە هەموو لایەکتان دەکەم بەبۆنەی گیان لەدەستدانی کاکە کاوەی جوانە مەرگ و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و بەتوندی ئه و کارە تیرۆریستیە مەحکوم و شەرمەزار دەکەم.
یەکێک لە شانازی و دەستکەوتە گەورەکانی ئێمە لە پارێزگای سلێمانیدا ئازادی میدیا و ئازادی ڕادەربڕینە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە ڕێگە نادەین هیچ دەستێکی ناحەز و ڕەش ئه و شانازیی و دەست کەوتەمان لێ بستنێتەوە یان لەکەداری بکات.
تیرۆرکردنی شەهید کاوە، بەهەوڵێک دەزانین بۆ لەکەدارکردنی حکومرانی خۆماڵی و دەستکەوتە دیموکراتی و نیشتیمانییەکان و پێمان وایە ئه و هەوڵە دەست درێژی کردنە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و سەروەرییەکانمان، بۆیە هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ دۆزینەوه و بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی ئه و تاوانە قێزەونە.
دووبارە هاوخەمی خۆم بۆ بەهەموو لایەک ڕادەگەیەنم و لەخوای گەورە داواکارم کاکە کاوە بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و پشتیوانمان بێت لە دۆزینەوەی تاوانباران.
بەهرۆز محەمەد ساڵح
پارێزگاری سلێمانی
08-12-2013
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 10,592
Donnez votre avis sur ce produit!