دەوڵەمەندی بە دڵە بە ماڵ نییە، گەورەیی بە عەقڵە بە ساڵ نییە.
عەقڵ: بیروهۆش. دەوڵەمەند کەسێک کە دڵی فراوان بێت، با ساماندار و پارەداریش نەبێت، گرنگ ئەوەی بەپێی توانا دەبەخشێت، هەژار کەسێکە کە ڕووناکی لە دڵیا نەبێت، با سامانیشی هەبێت، گەورە ئەوەیە کە ژیر بێت، با بەتەمەن منداڵیش بێت، بچووک ئەوەیە کە ژیر نەبێت، با تەمەنی زۆریش بێت.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 3,134