مێژووی کورد و ڕەچەڵەکی زمانەکەی لە سەرەتای شارستانییەوە هەتاوەکو سەدەی دەیەمی زایینی
نووسینی: #سۆران حەمەڕەش#
2013
کورد کێیە؟
مێژووی کورد و ڕەچەڵەکی زمانەکەی
لەسەرەتای شارستانییەتەوە تاکو سەدەی دەیەمی زایینی
نووسینی: سۆران حەمەڕەش
بڵاوکار: نووسەر
چاپی: یەکەم 2013 - لەندەن
تێکست و زمانی میدەکان کە، بە وتەی نووسەر جیاواز نییە لە زارەوەکانی ئەمڕۆی زمانی کوردی.
- چەندین بەڵگەنامە کە بەڕوونی دەریدەخەن، میدەکان لە سەدەی سێیەمی زاینیدا دوایەمین جەنگیان کردووە و تا ئەودەمیش فەرمانڕەوای بەشێکی کوردستان بوون.
- تێکستی کوردی کە تەمەنی زیاتر لە چوار هەزار ساڵە.
- تێکستی چەند شارستانیەتێکی دێرینی میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵیا، کە زمانەکەیان کوردی بووە.
- زانیاری سەبارەت چەندین دەوڵەتی کۆنی کورد کە بە سەدان ساڵ پێش ئیسلام حوکمڕانی کوردستان و ناوچەکەیان کردووە.
نووسەر بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامەکان، سوودی لە تێکست، ڕێزمان و وشەکاری زمانە کۆنەکانی وەک سۆمەری، هوری، هیتی، لوڤی، سراسی، کاری، لیدی، ئاشووری، یۆنانی، ڕۆم، ئیسلامی، فارسیی کۆن، پەهلەوی و... هتد وەرگرتووە.
کتێبی کورد کێیە لە داهاتوویەکی نزیکدا وەردەگێڕدرێتە سەر زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسی.
لە کۆڕەکەدا نووسەر، بە هاوکاری (پاوەر پۆینت)، لە سەرەتای شارستانییەتەوە مێژووی کورد دەگێڕێتەوە و وردەکاریی هەموو ئه و دەوڵەتە مێژووییە کوردیانە دەخاتەڕوو کە بە درێژایی مێژوو حوکمڕانی کوردستانیان کردووە و چەندین نەخشە و وێنە و تێکست دەکات بە هاوکاری باسەکەی.