نامەیەکی شێخ مەحمودی نەمر کە بۆ بەرپرسی دارایی شۆڕشەکەی ناردوە کەلە و کاتەدا بارەگای شێخ مەحمود لەسەر سنوری ئێران ئێراق بووە وەک لە نامەکەدا دەر دەکەوێت شێخ مەحمود داوا دەکات کە هەواڵی دوژمن و حەرەکاتیان لە ناوشاری سلێمانی بۆ بنێرێت هەروەها داوا دەکات کە موچەی هێزەکان سەرف بکەن. بەڕێزان خۆتان دەتوانن خوێندنەوە بۆ نامەکە بکەن ئەم نامەیە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 85 ساڵ بەر لە ئێستا بۆ زانیاریتان مامۆستا ئەحمەد خواجە بەرپرسی دارایی شۆڕش بووە و لە هەمان کاتدا بەرپرسبووە لە کاری هەواڵگری.
داناز عەبدولڕەحمان
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,371