بەشێکی گرنگ لە ژیاننامەی عومەر شێخموس
چاپی دووەم 2018 سلێمانی
پشکۆیەک لە خۆڵە مێشدا، چاوپێکەوتنێکی دوورودرێژە لەگەڵ هۆمەر شێخ مووس و زیاتر گرنگی بە ژیانی سیاسی و حزبی لە کوردستان و خەباتی کوردایەتی لەدەرەوەی کوردستان، بەتایبەتیش لە ئەوروپا و ئەمەریکا دراوە، نەوزاد عەلی ئەحمەد ئامادەیکردووە و بریتییە لە سێ بەش و لە 486 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێکهاتووە، کۆمەڵێک وێنە و بەڵگەنامەی گرنگی لەخۆگرتووە، ئەمە دووەم جارە ئەم پەرتووکە چاپ دەکرێتەوە ساڵی 2010 بەتیراژی 2000 دانە چاپکراوە هەر زوو لە پەرتووکخانەکاندا نەما، ساڵی پار یاسین حسێن ئەم پەرتووکەی بۆ سەر زمانی عەرەبی وەرگێڕاوە و ئەم ساڵیش دەقی ناوەرۆکی پەرتووکەکە بەپیتی لاتینی لە سوید یاخود لە باکووری کوردستان چاپ دەکرێت. [1]
Lire le livre: پشکۆیەک لە خۆڵەمێشدا
Télécharger Total:
1,145 fois
Nous demandons à tous les auteurs, traducteurs et éditeurs de nous informer s'ils ne sont pas d'accord pour avoir leurs livres téléchargés depuis un serveur Kurdipedia.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,209