ناو: عادل
ناوی باوک: ڕەحمان
ناسناو: عادل هەورامی
مێژووی لەدایک بوون: 04-03-1973
شوێنی لەدایک بوون: بەغدا
ساڵانی چالاکبوون: 1993ەوە بەردەوامە
$ژیاننامە$
عادل هەورامی ناوی تەواوی عادل ڕەحمان قادرە و لە ساڵی 1973 لە بەغدا لە دایکبووە و گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستانە، گۆرانییەکانی خۆی بە هەردوو زاراوەی هەورامی و سۆرانی بڵاوکردووەتەوە.
مێژووی چونە ناو دنیای هونەری عادل هەورامی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1993، دەکرێت ئەم هۆکارە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کەش و بارودۆخەی تێیدا دەژیا، بەتایبەت باوکی کە دەنگێکی ناوازەی هەبوو، یان ئەو هونەرمەندانەی کە سەردانیان دەکردن وەک عوسمان کێمنەیی زۆر تێکەڵاوی ماڵی ئەوانی دەکرد. زۆرکاتیش هونەرمەندە عەرەبەکانی دەبینی.
دواتر بەهۆی گۆڕانی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە کۆچی کرد بەرەو وڵاتی ئێران و ساڵی 1992 کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی مایەوە، لە ساڵی 1993 بڕیاریدا کە دەستبکات بە کارکردن لە بواری هونەردا و یەکەم گۆرانیشی بەناوی (قەڵای سم بارانی غەم) بوو، کە دابەشکردنی مۆسیقاکەی لەلایەن سەڵاح ڕەئوفەوە بووە، هۆنراوەکەشی هۆنراوەی فۆلکلۆر بوو، دەنگدانەوەیەکی گەورەی درووستکرد. هەمیشە چاوەڕێی دەکرد کارێکی لەوە باشتر ئەنجام بدات، ئەوەبوو لە ساڵی 2000 ئەلبومی (گەردوونی) تۆمارکرد، کە گوێگرێکی زۆری هەبوو. هەروەها چەندین کۆنسێرتی لەشارە جیاجیاکانی کوردستان ساز کردووە.
کارە هونەرییەکانی (ئەلبوومەکانی)
• چپک (2004)
• سروە گیان (2021)
• سلێمانی
گۆرانییەکانی
• شنەی شەماڵ
• جافی جوانڕۆ
• دەردت لە ماڵم کەوێت
• زولێخام زەردە
• ئامان ئامان
• دێوانەم
• نم نمەی باران
• شیرین دامەچۆ
• شۆخە گیان
• گەردوون ئامان
• سەحەر
• شەماڵ
• مەجنوون
• لەیل
• کەنیلە گیان [1]