خەڵکی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران بە دژی حکومەتی شاهەنشاهی تێکەڵ بە خەباتی سیاسی بووە. سەرەتا لە تەک "جەمعیەت"ەکانی ئەو دەمی شارەکانی کوردستان هەڵسوورانی سیاسی خۆی دەست پێکردووە. لە کاتی هێرشی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کوردستان، وەک هێزی پشتی جەبهە کاری کردووە. بە دوای داگیرکرانی شارەکانی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێرانو دەسپێکی سەرکوتی هەڵسوراوانی سیاسی، ناچار بووە بۆ ماوەیەک شار بە جێ بێڵێ و دوا جار لە ساڵی 1360ی هەتاوی بە ناچارو بۆ یەکجاری شاری بانەی جێ هێشتووەو بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بووە. لە ساڵی 1992 هاتۆتە وڵاتی سوید و نیشتەجێی ئەو وڵاتە بووە. لە ماوەی ژیانی لە دەرەوەی وڵاتیش تێکۆشانی سیاسی خۆی لە ناو کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێران دا درێژە پێداوە.
ماوەیەک لەوە پێش، گەلاوێژ وێڕای 50 کەس لە هاوڕێیانی تری بە بیانووی پێکهێنانی فراکسیۆنی تێکۆشان بەناوی کۆمەڵە، بە بڕیاری سەرکردایەتی حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمەڵە دەرکران و وەک خۆی دەڵێ؛ کەوتنە بەر پاڵاوتنەکانی سەرکردایەتی کۆمەڵەو حیزبی کومونیستی ئێرانەوە.
لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ژیانی تاراوگەدا، گەلاوێژ چالاک و هەلسوراوی سیاسی و بزوتنەوەی ژنان بووە و پێشترو ئیستاش دوای نەمانی لە گەڵ حیزبی کمونیست لە سەر چالاکیەکانی خۆی بەردەوامە. ماوەی 9 سال لە گەڵ ڕادیو دەنگی ژنان بە زمانی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم کاری کردووە و 2 سال لە گەل کومەڵە تیڤی وەک بەریوەبەری بەرنامە جوراوجورەکان درێژەی بە تێکۆشانی خۆی داوە. هاوکات لە سەر ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بە تایبەت لە بواری ژناندا نووسەری ڕا و بوچوونەکانی خۆی بووە و بەشداری کۆڕ کۆمەڵی جوراوجور لە سەر بزوتنەوەی ژنان بووە. لە 4 سالی ڕابوردودا لە گەڵ کارزاری ژنان لە ولاتانی هولەند، ئاڵمان، بلژیک و سوئد چالاکی هەبووه.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,257