زانکوا #دهۆک# (The University of Duhok) یەکێک لە زانکۆ گەورەکانی کوردستانە کە لە شاری دهۆکە. لە 31-10-1992 بە دوو کۆلیژ و 149 قوتابییەوە دامەزراوە. ئەمڕۆ ئەم زانکۆیە لە 17 کۆلیژ پێکهاتووە.لەزانکۆ دهۆک بەشی پزیشکی و چاندن یەکەمین بەش بووون کەبکرێنەوە لەزانکۆکە، لەهەردوو ساڵی یەکەمیدا بەشی پزیشکی 48 قوتابی، وە بەشی چاندن 166 قوتابی. لەدوای نەمانی ئابلووقەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق، زانکۆکە چالاکییەکانی زۆرتربوو وەبەشەکانیشی زۆرتر لێکرایەوە کە بەشەکانی زۆرکرا بۆ 11 فاکەلتی لەنێوان ئەمەشدا کۆلێژی ئاداب و ئەندازیاری لەساڵی 1994 دامەزرا، پاشا لە ساڵی 1996ڤێتێرنەری و کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری کرایەوە. لەدوای ئەمە فاکەلتی دیکەشی لێکرایەوە تاکوو ژمارەیان گەیشتە 11.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,036