ناو: قادر
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: قادر زیرەک
شوێنی لەدایک بوون: گوندی #بێرکۆت#
ساڵی لەدایک بوون: 1954
ڕۆژی کۆچی دوایی: #17-07-1981#
شوێنی کۆچی دوایی: ڕێگای خەلیفان-هەریر
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی قادر ئەحمەد مستەفایە لە ساڵی 1954 لە گوندی #بێرکۆت# لەدایکبووه، هەر لە تەمەنی منداڵییەوە ئەوینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای کوردی هەبوو، کە لە قوتابخانەی سەرەتایەوە ئەم بەهرەیەی تیدا بەدی کراوە و توانیویەتی لە ڕێگەی لاسایی کردنەوە پەرە بەبەهرەکەی بدات، ئەم لاسایی کردنەوەش بەهونەر و دەنگی مامۆستای گەورە حەسەن زیرەک ئەوەبوو، بەئەوینی ئەوەوە لاسایی کردووەتەوە و هەر لە زووەوە خولیای گۆرانی و دەنگی حەسەن زیرەک بووه، نازناوی زیرەکیش هەر بۆ ئەو کاریگەرییە هونەرییە دەگەڕێتەوه.
قادر زیرەک لە قۆناغی سەرەتایی لە بێرکۆت تەواوکردووه، دواتر دێتە شار و قۆناغی لە شار تەواو دەکات، بەهۆی بارودۆخی ژیان ناتوانێت خوێندن تەواو بکات و تاکوو سێی ناوەندی دەخوێنی.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/113/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=قادر زیرەک و کوڕەکەی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=قادر زیرەک و کوڕەکەی=KTML_ImageCaption_End=
قادر زیرەک لە ساڵی 1969دا ژیانی خێزانداری پێکدەهێنێت و ماڵێک پڕلەئەوین و هونەر لەگەڵ نەسرین ئەحمەد درووست دەکات. دوو منداڵییان دەبێت بەناوەکانی ئەیوب و ژیان.
بەڵام مەرگ ناهێڵێت قادر و نەسرین بەردەوامی ژیانیان هەبێت دوای چوار ساڵ بە یەکەوە بوون، بەهۆی کارەساتی سووتان لە ساڵی 1973دا نەسرینی خێزانی و ژیانی کچی ماڵاوایی لە ژیان دەکەن، دوای 3 ساڵ بەتەنیایی و خەم و گریان دەرد و کەسەر، ئەمجارەیان هەوڵی ژیانێکی نوێ دەدات.
لە ساڵی 1976دا لەگەڵ خاتوو ئاواز عەبدولعەزیز ژیانی هاوسەرێتی پێکدەهێنێت و لەم خێزانەش ئومێد، ئاوات و ئەردەڵان لەدایک دەبن.
قادر زیرەک یەکەم گۆرانی لە ساڵی 1977دا لە ئێزگەی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە بەناوی دوورم لە یاران، ئەم گۆرانییە دەنگدانەوەیەکی باشی هونەرمەند بوو لەو کات و ساتەدا و بووە مێژوویەک بۆ ئەرشیفی ناوبراو، کە تا ئێستاش ئەم گۆرانییە هەر بە نەمری ماوەتەوە و یەکێکە لە گۆرانییە ڕەسەنەکان، ئەوەی ئاواز و تێکستی #ڕزگار خۆشناو#ە.
دواتر لە ساڵی 1980دا توانی چەند بەرهەمێکی دیکە تۆمار بکات لەوانە دوگمەی سینه، ئەمان ساقی، لە بنەوار، بازی کوێستان، ئیتر قادر زیرەک لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا ناسرا و خەڵک بەرهەمەکەی ئەوان وەرگرت، کە بۆنی ڕەسەنایەتی و پاکی لێ دەهات.
لە ڕێکەوتی 17/18-07-1981 قادر زیرەک لەگەڵ چەند برادەرێکی لە گەڕانەوەی گەشتێک لە #بێخاڵ# و #گەلی عەلی بەگ# بەرەو #هەولێر# لە ڕێگای #خەلیفان#-هەریر ئۆتۆمبیلەکەیان وەردەگەڕێت و قادر زیرەک و هاوڕێیەکی گیان لەدەست دەدەن. [1]