لە زمانی خۆیەوە:
ساڵی 1335 هەتاوی واتە 1956 زایینی لە شاری #بۆکان# لەدایک بووە.
لە تەمەنی 7 ساڵییەوە ئاشقی گۆرانی و موسیقا بووە. گوێ گرتن لەدەنگی هونەر مەندانێکی وەک #محەمەدی ماملێ# ، #حەسەن زیرەک# و بە تایبەتیش #تاهیر تۆفیق# ، #عەلی مەردان# و #ساڵح دیلان# بوو بەهۆی ئەوەی کەبەرهەمی یەکەمی لە تەمەنی 15 ساڵی بڵاوبکاتەوە و لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوبکاتەوە. ئەو بڵاو کردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بەهۆی وەی کە راگەیاندنە کوردییەکانی ئەو کاتی حکوومەتی ئێران بۆ وتووێژ بانگی بکەن، چەند بەرهەمێکیشی لەتەلەڤزیۆنی #مەهاباد# تۆمار کرد کەبریتین لە: دەنگ و ڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەهاباد، کیژۆڵەی کوردستان هەر ئەوە بردمیە تەلەڤزیۆنی تاران بۆ کۆنسێرت لە تەمەنی 18 ساڵیدا، هەروەها تەلەڤزیۆنی و ڕادیۆی #سنە#، گەیشتە قۆناخێکی کەهەستی کرد کە دەتوانم گۆرانی بڵێم لەو کاتەدا بوو کەڕاپەڕینی گەلانی ئێران دەستی پێ کرد ئەویش وەک کوردێک بە هەستێکی نەتەوەیییەوە چووە ناو خەبات و بوو بە پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شۆڕش دا زیاتر لە 50 گۆرانی و سروودی نەتەوەیی بڵاوبووەتەوە و بەسروودی لە #قەندیل#ی سەربەرزەوە ناوبانگی دەرکرد. لە هەموویاندا سەرکەوتوو تر بووە. بەهۆی پێشمەرگایەتی و وتنی سروودی سیاسی و نەتەوەیی کوردی لە حکومەتی ئەو کاتی ئێران قاچاغ بووە.
ڕۆژی #26-11-2023# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 43,116
Donnez votre avis sur ce produit!