وەکی سەی لێ هاتییە بەهەموو کەسەکی دەوەڕی
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (وەکی سەی لێ هاتییە بەهەموو کەسەکی دەوەڕی)، زۆرجاران کەسێک لایەنی خراپەکاری و بەدگۆیی و شەڕانگێزی زیاد دەکات و بەهەموو کەسێکی دەگرێت و قسەی خراپ بەهەمووان دەڵێت: بە چاوێکی سوکەوە لێ دەڕوانن و دەڵێن فڵانە کەس وەکی سەی لێ هاتییە بەهەموو کەسەکی دەوەڕی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 14 times