لاقی لەدوو نایێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لاقی لەدوو نایێ)، لەدوو: لەدوا، لاق، قاچ، پێ، ئەگەر دووچاری پێکان و ئازار و شکان ببێت ئەوا هەنگاو هاویشتنی زۆر ئەستەم و گران دەبێت و قاچ لە دوای نایەت و ناتوانێت بەئاسانی ڕێ بکات و بجولێ و بڕوات، لە کوردەواریدا ئەگەر بەهۆی شتێکەوە نەتوانیت شوێنێک بەجێ بهێلیت بەتەوسەوە دەوترێت: لاقی لەدوو نایێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6 times