تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەولێر# لە شەش یاری ڕابردووی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی ئاست و ئەنجامی وەکوو پێویست نەبووە، ئەم ئەنجامەش هاندەرانی یانەکە دڵگران کردووە کە ئەنجامیان وەکوو پێویست نەبووە، چوار شکست دووچاری یانەکە بووە لە خولەکە، هۆکاری ئەم ئەنجامە خراپانە بۆ خراپی باری دارایی دەگەڕێنەوە لەم بارەشەوە #دیدارحامید# ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: دەمەوێ لە ڕێگەی گۆڤاری گوڵانەوە ئەوە ئاشکرا بکەم، کە یانەی هەولێر تەنیا تیپی خولی ئێراقی نییە، لە سەرجەم کار و چالاکییەکان ئەنجامی زۆر باشمان هەیە بگرە زۆربەیان هەر یەکەمین، بەڵام داخی گرانم یانەی هەولێر لە یەک شوێن سەیر دەکرێت ئەویش خولی ئێراقییە، ڕاستە خولی ئێراقی سەرتاسەرییە و گەورەیە، بەڵام لە سەرجەم چالاکییەکانمان لە ئەنجامی زۆر باش داین، کەمی دارایی و پارە لە یانەی هەولێر ئێمە وەکوو دەستەی کارگێڕی یانەکە هەموومان بەرزکردووەتەوە بۆ سەرووی خۆمان تایبەت بە کەسانی وەرزشی بە نووسراو ئەوەمان ڕوونکردووەتەوە کە مانگانە یانەکەمان چەندی پێویستە و چەندیش داهاتمانە و خەرجیشمان دیاری کردووە، بەڵێنی هاوکاری کردنمان پێدراوە لەلایەن ئەو کەسایەتییە وەرزشییە و کە نابێ یانەی هەولێر لەم دۆخە بێت، خۆشتان دەزانن یانەیەکی وەکوو هەولێر بە پارە بەڕێوەدەچێت و بە پارە کار دەکرێت، هەر چەندە حکومەت لە ئێستادا 2024 لە قەیرانێکی دارایی قوڵ دایە، بەڵێنی ئەوەمان پێدراوە لە داهاتوو کێشە داراییەکانمان بۆ چارەسەر دەکرێ، سەبارەت بە هۆکاری خراپی ئاستی تیپەکەمان لە زۆربەی یارییەکان ئاستی باشمان پێشکەش کردووە، بەڵام چانس یاوەری تیپەکە نەبووە لە گۆڵ تۆمارکردن، دڵنیایی بە هەموو هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر دەدەین کە یانەکەمان دەگەڕێتەوە ئاستی جارانی خۆی و پاڕساڵیش لە ئاستێکی خراپ بووین لە سەرەتا دواتر چووینە ڕیزەکانی پێشەوەی ڕیزبەندی یانەکان.
[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 287 times
Write your comment about this item!