#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان لەگەڵ #زیاد جەبار#، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی #سلێمانی# و #سالار ئیسماعیل مەحمود#، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان و عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی #شارەزوور# کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی و دەربڕینی هەموو پشتیووانییەک، هیواشی خواست بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵک بکەن و هەموو هەوڵەکانیان لەپێناو چاکەی گشتیدا بێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ بەگرنگییەوە باسی ڕۆڵ و پێگەی سلێمانی، گەرمیان و شارەزووری کرد بۆ یەکێتی و ڕایگەیاند، مێژووی گەش و درەوشاوەی یەکێتی پەیوەستە بەدڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەویستی ئەو ناوچانەوە، بۆیە پێویستە لەمەودوا بە میکانیزمێکی نوێ و گونجاوترەوە خزمەتی ئەو سنوورانە بکرێت و هەوڵەکان بارتەقای خەبات و قوربانیدانی خەڵکە تێکۆشەرەکەی بێت.
سەرۆک بافڵ وتیشی، هەموو دەسەڵاتەکانی خزمەتکردن و بەدەمەوەچوونی داوا ڕەواکانی هاووڵاتییانتان هەیە، ئەرکی ئێوەیە جێبەجێکاری ئەرکەکانیان بن و لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتییە گەورەیەدا بن.
لە بەرانبەردا لێپرسراوانی مەڵبەندەکانی سلێمانی، گەرمیان و شارەزوور سوپاسی پشتیووانییەکانی سەرۆک بافڵیان کرد و دووپاتیانکردەوە، وەک هەمیشە و بە ڕۆحێکی بەرپرسیارانەوە لە خزمەتی خەڵک و سیاسەتی نوێی یەکێتیدا دەبن کە خۆی لە خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستەدا دەبینێتەوە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 225 times
Write your comment about this item!