زۆر کات بەهۆی فشاری زۆری کارکردنەوە، کاتی پێویستت نییە بۆ پشوو وەرگرتن و بەردەوام سەرقاڵیت، بە ڕادەیەک کە جەستەت پتشگوێ خستووە و گوێ بە تەندرووستی جەستەت نادەیت، لەم کاتانە جەستەت خۆی بە چەند ئاماژەیەک ئاگادارت دەکاتەوە کە پێویستی بە پشوو وەرگرتن هەیە.
1. گرفتی کردای هەرست بۆ درووست دەبێت، یان تووشی قەبزی دەبیت.
2. سەرئێشەیەکی زۆر و بەردەوامت هەیە.
3. زووزوو نەخۆش دەکەویت و سیستمی بەرگری جەستەت لاواز دەبێت.
4. ئارەزوی سێکسییت کەم دەبێتەوە.
5. کێشی جەستەت زیاد دەکات، تەنانەت ئەگەر ئاگاداری سیستمی خۆراکییشت بیت.
6. ئازاری گەدەت بۆ درووست دەبێت، ئەمەش هەندێک کات بەهۆی گرفتی کرداری هەرسەوەیە، لەگەڵیشیدا دڵت تێکەڵ دێت.
7. ئازاری سنگت بۆ درووست دەبێت، ئەمەش پەیوەندی بە دڵەوە نییە، بەڵکوو زیاتر پەیوەندی بە فشاری دەروونییەوە هەیە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 224 times
Write your comment about this item!