کاتێک تووشی ئازاری درێژخایەن یان هەندین گرفتی تەندرووستی دەبیتەوە، بەشێکی زۆریان بەهۆی هەوکردنی جەستەوە ڕوودەدەن، زیادبوونی هەوکردنی جەستە ڕێگرە لەوەی جەستەت بە شێوەیەکی سرووشتی خۆی لە نەخۆشی چاک بکاتەوە.
=KTML_Bold=چەند جۆرێکی خواردن هەیە هۆکارن بۆ درووستبوون و زیادبوونی هەوکردن لە جەستەدا.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. شەکر=KTML_End=
گلوکۆز و فرەکتۆزە، مەترسیدارن و کە هەوکردن لە جەستەدا درووستدەکەن، تەنانەت دەرکەوتووە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و سی زیاد دەکەن، وە هۆکارن بۆ تووشبوون بە قەڵەوی، نەخۆشی گورچیلە و شەکرەی جۆری دووەم.
=KTML_Bold=2. خواردنی سوورکراوە=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری ناتەندرووستی تێدایە، هەوکردن لە جەستەدا درووستدەکات، مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
=KTML_Bold=3. کاربۆهیدرات=KTML_End=
بە گشتی ئەو خواردنانەی کاربۆهیدراتیان تێدایە، کالۆرییەکی زۆریان تێدایە و هۆکارن بۆ قەڵەوی، شەکری خوێن بەرز دەکەنەوە، یارمەتیدەرە بۆ زیادبوونی بەکتریای ڕیخۆڵە.
=KTML_Bold=4. گۆشت=KTML_End=
لە پلەیەکی گەرمی بەرزدا دەکوڵێت، مەترسیین بۆ تووشبوون بە نەخۆشی دڵ، شەکرە، چەندین جۆری نەخۆشی شێرپەنجە، ئەگەر بڕێکی کەمی لێ بخورێت سوودی دەبێت، بەڵام زیادەڕەوی تێیدا مەترسیدارە.
=KTML_Bold=5. زەیتی ڕووەکی=KTML_End=
زۆرکەس بە بێ زەیتی ڕووەکی خواردن ئامادە ناکەن، بەڵام زەیت هۆکارە بۆ هەوکردنی جەستە. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 148 times
Write your comment about this item!