ناونیشانی بابەت: لە گەرمیان وەرزێکی نوێی کارکردن لە شوێنەواری پەیکوڵی دەست پێدەکاتەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
شوێنەوارى گەرمیان بە هاوکاریى زانکۆى ساپێنزای ئیتاڵی، وەرزێکى نوێی کارکردن لە شوێنەوارى # پەیکوڵی#، کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانى زایین، دەست پێدەکەنەوە.
محەمەد عەلى، ئەندامى تیمى کارکردن لە شوێنەوارەکە و گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان بە (باسکورد) ى ڕاگەیاند: لەگەڵ تیمێکی زانکۆی ساپێنزای ئیتاڵی و بە هاوبەشیی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان و #سلێمانی#، کارکردنى وەرزێکی نوێ لە شوێنەوارى پەیکوڵى دەستى پێکردەوە، کە گەڕانە بەدوای ئەو بلۆکانەی کە لە کۆنەوە بەربوونەتەوە بۆ چەم و دامێنەکانی دەوروبەری شوێنەوارەکە.
وتیشى: لە ماوەى کارکردن لەو شوێنەوارەدا، کە حەوت وەرز کارى تێدا کراوە، 905 بەرد و پارچەى شوێنەوارى لێ دۆزراوەتەوە، کە نووسین لەسەر بەشێکیان هەیە.
باسى لەوەش کرد: لەو قۆناغەدا هەموو ئەو بەرد و پارچە شوێنەوارانەى، کە بە ناوچەکەدا پەرش و بڵاو بوونەتەوە، کۆ دەکرێنەوە و پاشان بڕیارى پێویست لەسەر پاراستنیان دەدرێت.
شوێنەوارى پەیکوڵى لە ناوچەى ئیدارەى گەرمیان، مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمى پاشاى ساسانى (نارسە) بۆ کۆتایى سەدەى سێیەمى زایینى.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 330 times
Write your comment about this item!