دەردی ئەجەلێ دەرمانی نییە.
دەرد: نەخۆشی و ناساغی. ئەجەل: مەبەست لەو چرکەساتەیە کە ژیانی مرۆڤێک تەواودەبێت (فەرهەنگی شێخانی) ژیان و مردن ڕاستییەکن بەرهەمی سرووشتن، مرۆڤەکان بێ خواستی خۆیان دێنە دنیاوە و دەژین، هەروەها بێ خواستی خۆشیان دەمرن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کاتێک مردن هات، هیچ چارەسەرێک چاری ناکات. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 464 times