ئەوەی هەموو شتەکی لەبەر بکا قەت ڕووت نابی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی هەموو شتەکی لەبەر بکا قەت ڕووت نابی) ، کەسێک لوت بەرز و خۆ بەزلزان و بەفیز و ناز نەبێت، شەرمێ لەو جلوبەرگانە ناکات کە هەیەتی و چی هەیە ئەوە دەپۆشێت، ئەگەر جلوبەرگێک هەبێت و شەرم نەکەیت لەپۆشینی ئەوا قەت و قەت ڕووت نابی، ئەو ئیدیۆمە گوزارشتە بۆ ئەوەی مرۆڤ سوپاسگوزار بێت و چی هەبێت شەرمی پێ نەبێت ئەوا هیچ کات هەژار و نەبوون و ڕووت و ڕەچاڵ نابێت بۆیە خۆشناوەتی وتویانە: ئەوەی هەموو شتەکی لەبەر بکا قەت ڕووت نابی.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 186 times