ناونیشانی بابەت: شێوە زگماکییەکانی منداڵدان
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکێکە لەو کێشە دەگمەنانەی کە تووشی منداڵدان دەبێت بریتییە لە نائاسای لە شێوەی درووستبوونی منداڵدان کە لە قۆناغی کۆرپەلەیدا ڕوودەدات، لە جیهاندا 5٪ ی خانماندا هەیە. زۆربەی کات هیچ نیشانەیەک و کاریگەرییەکی لەسەر خانمەکە نابێت و بە ڕێکەوت دەدۆزرێتەوە لەکاتی پشکنین. بەپێی جۆر و شێوەکەی کاریگەریی جیاوازیان دەبێت.
=KTML_Bold=لە کاریگەرییەکانی شێوەی زگماکی منداڵدان:-=KTML_End=
- دەبێتە هۆی نەزۆکی بەوەی ڕێگری دەکات لە سککردن و هەڵگرتنی منداڵ تا کاتی ئاسای خۆی
- لەبارچوون بەهۆی ناتەواوی لە شێوەی منداڵدان و لەبارچوونی یەک بەدوای یەک.
- دەبێتە هۆی لەدایک بوونی پێشوەختە
- نائاسای لە شوێنی منداڵ (منداڵی سوار) کە پێویستە بەنەشتەرگەری لەدایک ببێت.
- کێشەی سوڕی مانگانەکە دەبێتە هۆی ناڕێکی و خوێنبەربوون و ئازاری زۆر.
ئەم کێشەیە لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە دەستنیشان دەکرێت و چارەسەرکردنی بە پێی جۆر و شێوەکەی دەگۆڕێت. [1]
=KTML_Bold=بۆ بینینی شێوەکانیان بە وێنە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار=KTML_End=
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 796 times
Write your comment about this item!