=KTML_Bold=نامەیەکی پڕ لە خەم بۆ بەڕێز کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت..=KTML_End=
بێ پێشەکی.. سوێن بە خوا هیچ کات بەقەد ئێستا #04-06-2023# شاری #هەولێر# لەشفرۆشی تیانەبووە.. هەرچی لەشفرۆشی باشووری ئێراق و ئێران وڵاتانی تر هەیە هاتونەتە هەولێر، خۆزگە جەنابتان سنوورێکتان بۆ ئەم بەڕەڵاییە دادەنا و پاکی و جوانی هەولێر و کوردستان لەمە زیاتر پیس و ناشرین نەبێت بە خەڵکی داوێن پیس!
ئەوەش بزانن جەنابی سەرۆکی حکومەت هیچ لەشفرۆشێک و ئەو کەسانەی ئیشیان پێئەکەن بێ مۆڵەتی ڕەسمی بەپاڵپشتی خەڵکی دەست ڕۆیشتوو نەبێت ناتوانن بە کەیفی خۆیان کار بکەن و نیشتەجێ بن. بۆ ڕاستی ئەم قسانە بانگی دەزگا ئەمنییەکان بکە و خۆت سەرپەرشتی بکە و ئەوکات دەزانی چ کارەساتێ ڕوودەدات.
دڵنیام هیچ کوردێکی بە ئەمەک و بەڕەوشت و ڕەسەن و دیندار ئەوەی قبووڵ نییە. دڵنیام بەڕێزتان کە خاوەن پێگە و خێزانێکی ڕەسەنن ئەتوانن ڕێ لەم بەڕەڵایە بگرن و کوردستان بپارێزن.
لەو باوڕەدام قسەی زۆربەی خەڵکی بەشەرەفی کوردستانم کردووە. [1]
خوا یاوەر بێت و وڵات سەلامەت بێت
#حاجی کاروان#
بانگخواز و ئەندام پەڕڵەمانی پێشوی کوردستان
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 837 times
Write your comment about this item!