Library Library
Search

Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!


Search Options





Advanced Search      Keyboard


Search
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
Tools
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Languages
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
My account
Sign In
Membership!
Forgot your password!
Search Send Tools Languages My account
Advanced Search
Library
Kurdish names
Chronology of events
Sources
History
User Favorites
Activities
Search Help?
Publication
Video
Classifications
Random item!
Send Article
Send Image
Survey
Your feedback
Contact
What kind of information do we need!
Standards
Terms of Use
Item Quality
About
Kurdipedia Archivists
Articles about us!
Add Kurdipedia to your website
Add / Delete Email
Visitors statistics
Item statistics
Fonts Converter
Calendars Converter
Spell Check
Languages and dialects of the pages
Keyboard
Handy links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Sign In
Membership!
Forgot your password!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 About
 Random item!
 Terms of Use
 Kurdipedia Archivists
 Your feedback
 User Favorites
 Chronology of events
 Activities - Kurdipedia
 Help
New Item
Library
Kurdish aspirations and the interests of the UK
17-09-2024
Hazhar Kamala
Biography
Zehra Doğan
16-09-2024
Hazhar Kamala
Library
THE KURDS IN ERDOG˘ AN’S TURKEY
15-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Constructing Kurdistan: Cross-Border Kurdish Relations and Ethnic IdentityEthnic Identit
11-09-2024
Hazhar Kamala
Library
“The Reality of Intra-Kurdish Rivalry Undermines the Notion of Pan- Kurdish Nationalism”
11-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Corruption and integrity challenges In the public sector of Iraq
08-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Kurds in China\'s Belt and Road Initiative
08-09-2024
Ziryan Serchinari
Library
Over-Stating the Unrecognised State? Reconsidering De Facto Independent Entities in the International System
07-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Cultural Crossroads in the Middle East
07-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Water Governance in Iraq
06-09-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles
  537,042
Images
  109,675
Books
  20,246
Related files
  103,931
Video
  1,535
Language
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Group
English
Biography 
3,153
Articles 
1,934
Library 
1,910
Documents 
177
Image and Description 
77
Martyrs 
64
Publications 
49
Archaeological places 
44
Parties & Organizations 
36
Maps 
26
Genocide 
21
Clan - the tribe - the sect 
18
Artworks 
17
Places 
9
Statistics and Surveys 
5
Miscellaneous 
4
Video 
2
Offices 
2
Poem 
2
Womens Issues 
1
Environment of Kurdistan 
1
Dates & Events 
1
Quotes and Phrases 
1
Repository
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Total 
235,241
Content search
Biography
Hasret Gültekin
Library
Report on sexual violence a...
Biography
Lisa Calan
Library
After all, they were only c...
Library
38 Years of Armed Struggle ...
ڕێککەوتننامەی ئاماسیا و دابەشکردنی کوردستانی گەورە
Due to Kurdipedia, you know what happened on each day of our calendar!
Group: Articles | Articles language: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking item
Excellent
Very good
Average
Poor
Bad
Add to my favorites
Write your comment about this item!
Items history
Metadata
RSS
Search in Google for images related to the selected item!
Search in Google for selected item!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ڕێککەوتننامەی ئاماسیا و دابەشکردنی کوردستانی گەورە

ڕێککەوتننامەی ئاماسیا و دابەشکردنی کوردستانی گەورە
ناونیشانی بابەت: ڕێککەوتننامەی ئاماسیا و دابەشکردنی کوردستانی گەورە
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

$یەکەم- شەڕی چاڵدێران لە ساڵی (1514ز) و جەنگی یەکەمی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی لەنێوان ساڵانی (1532- 1555ز) دا:$
ا- شەڕی چاڵدێران لە ساڵی (1514ز) :
ڕێککەوتننامەی ئاماسیا، کە بە ‌یەکەمین ڕێککەوتننامەی ئاشتی دائەنرێت، کە لەنێوان هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری خاکی #کوردستان# واژۆ کراوە، ئەوانیش هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی بوون، کە ‌لە ڕێکەوتی (29- 5- 1555) لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتە واژۆ کراوە، لە سەردەمی سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران. لەدوای ئەوەی شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێران لە ‌ساڵی (1501ز) دا دەوڵەتی سەفەوی لە هەرێمی ئازەربایجانی باشوور (هەرێمی ئازەربایجانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) دامەزراند، ئەوەبوو دەستی بە پەلهاوێشتن کرد بۆ ناوچەکانی دەروبەری دەوڵەتەکەی، وەکوو ناوچەکانی کوردستان و ئێراقی عەرەبی، ‌سیاسەتێکی دوژمنانەی لە ‌دژی گەلی کورد و میرنشینەکانی ‌کورد بەرپا کرد، هەروەها کاتێک میرانی کورد بۆ مەبەستی پیرۆزبایی لێکردن چوون بۆ لای بۆ شاری تەورێزی پایتەختی دەوڵەتی سەفەوی، ئەوەبوو لەجیاتی پێشوازی لێکردنیان، میرەکانی ‌کوردی دەستگیر کرد و زیندانیی کردن، هەروەها لادانی میرەکانی کورد لە ‌میرایەتیی میرنشینەکانیان، کە پشتاوپشت فەرمانڕەواییان کردووە و ‌دانانی لایەنگرانی خۆی لە ‌قزڵباشەکان لە شوێنەکەیان، کە ‌ئەم سیاسەتەی چەوتەی شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێران، لە ‌بەرانبەر بە میرنشینەکانی کورد پەیڕەوی کرد، وای کرد سەردار و میرەکانی ‌کورد ڕوو بکەنە سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی.
سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) ، کە ‌سیاسەتێکی نەرمی لەبەرانبەر بە میرنشینەکانی ‌کورد پەیڕە و ئەکرد، هەروەها میر و سەردارانی کورد نزیکبوونیان لە سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) لە ‌ڕێگای مەلا ئیدریس بتلیسییەوە بوو، کە ‌ڕاوێژکاری کاروباری کوردەکان بوو لە ‌لای سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) . دوای ئەوەی کە ‌سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) بووە سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی. ئەوە بوو پەلهاوێشتنەکانی دەوڵەتی سەفەوی بەرەو کوردستان و ئێراقی عەرەبی، بە ‌مەترسی زانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتەکەی، هەروەها دەوڵەتانی ‌ئەورووپا تا ڕادەیەک توانییان لە ‌بەرەی ڕۆژاواوە پێش بە هەڵپە و دەستدرێژییەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بگرن، کە ‌ئەوەش وای کرد ڕوو بکاتە بەرەی ‌ڕۆژهەڵات، بۆ پەلهاوێشتن و هەڵپە و دەستدرێژەییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی کوردستان و ئێراقی عەرەبی و وڵاتانی شام، کە ئەوە ‌بوو چەندین نامەی هەڕەشە ‌ئامێزی بۆ شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێران نارد، ‌بەڵام لە سەرەتادا شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێران، بەهۆی شەڕکردنی لەگەڵ هێزەکانی سوپای خاناتی ئۆزبەک (خاناتی بوخارا) ، خۆی لە ‌شەڕکردن لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانی لائەدا، چونکە لە ‌یەک کاتدا شەڕی دوو سوپای پێ نەدە‌کرا، لە دوای ئەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی توانییان هێزەکانی سوپای خاناتی ئۆزبەک (خاناتی بوخارا) تێکبشکێنن، هەروەها لە ڕێکەوتی (9- 4- 1511) لەلایەن هۆزە تورکمانە قزلباشەکانی ئانادۆڵۆ، کە لایەنگری شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) دامەزرێنەر و یەکەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بوون، بە سەرکردایەتیی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قولی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی، کە سەرۆکی هۆزی تەکەلۆی تورکمانی بوو، هۆزی تەکەلۆی تورکمانی یەکێکە لە حەوت هۆزەکەی لایەنگری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیل- قزلباش) لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتیی هەر یەکە لە شێخ سوڵتان جونەید (1447- 1455ز) پێنجەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیل- قزلباش) و شێخ سوڵتان حەیدەر (1455- 1487ز) شەشەم میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیل- قزلباش) و شێخ ئیسماعیل (1487- 1501ز) حەوتەم و دوایین میری تەریقەتی خانەوادەی سەفەوی (میرنشینی ئەردەبیل- قزلباش) ، کە دواتر بوونە لایەنگری دەوڵەتی سەفەویی ئێران، ئەوەبوو لە ساڵیادی کوژرانی ئیمام حسێندا شۆڕشیان دژ بە دەوڵەتی عوسمانی دەست پێ کرد، سەرەتا شۆڕشگێڕان هێرشیان کردە سەر شاری کۆتاهیەی پایتەختی ئەیالەتی ئەناتۆلیا، دواتر شۆڕشگێڕان توانییان دەست بگرن بەسەر تەواوی ئەیالەتی ڕۆم (سێواس) دا، ئەوەبوو بە فەرمانی سوڵتان بایەزیدی دووەم (1481- 1512ز) هەشتەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، خادیم عەلی پاشا (1506- 1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزێکی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە لە 8 هەزار سەربازی ئینکشاری (یەنیچەری) پێکهاتبوو، هێرشیان کردە سەرشۆڕشگێڕە قزلباشەکانی دەوڵەتی سەفەویی ئێران، کە ئەوە بوو خودی خادیم عەلی پاشا (1506- 1511ز) بیست و دووەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و زۆرینەی هێزەکانی و پای دەوڵەتی عوسمانی تیاچوون و کوژران، تەنیا چەند سەربازێکی ئینکشاری دەرچوون، دواتر هێزێکی دیکەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی کۆجا مستەفا ڕەشید پاشا (1511- 1512ز) بیست و سێیەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، توانرا لە ڕێکەوتی (2- 7- 1511) کۆتایی بهێنرێت بە شۆڕشی قزلباشەکان لە ئانادۆڵۆ و خودی بیوکلی ئۆغلی حەسەن حەلیفە (شاە قولی بابا تەکەلۆ) ی تورکمانی کوژرا و بە هەزاران کەسیان لە شیعەکانی باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و ناوچەکانی ئانادۆڵۆ کۆمەڵکوژ کرد، بەوەش شۆڕشی قزلباشەکان کۆتایی هات. ئەوەش وای کرد کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو ڕۆژاوا بکشێن، لەدوای ئەوەی هێزەکانی سوپای هەردوو دەوڵەت گەیشتنە نزیک دەشتی چاڵدێران، لە نزیک شاری ماکۆی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ‌‌ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) و لەدوای ئەوەی، کە شەڕی چاڵدێران لە ڕێکەوتی (23- 8- 1514) لەسەر سنووری باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) لەنێوان هێزەکانی سوپای هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی بەرپا بوو، کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی پێکهاتبوو لە (100) هەزار سەرباز بۆ (200) هەزاری سەربازی تورکیی ئینکشاری (یەنیچەری) و میرە کوردە سوننەکان بە سەرکردایەتیی سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و سینان پاشای خادیم (1516- 1517ز) سی و دووەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و ژەنەڕاڵ حەسەن پاشا لە شاری ئادریانۆپل (ئێدیرنە) ی ناوەندی پارێزگای ئادریانۆپل (ئێدیرنە) ی کۆماری تورکیای ئێستا، بەرەو دەوڵەتی سەفەوی ئەکشا، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی پێکهاتبوو لە (50) هەزار بۆ (80) هەزار سەربازی هێزەکانی قزلباشییەکان و کوردە شیعەکان، بە سەرکردایەتیی شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەوی و سەید شەرەفەدین عەلی شیرازی، لەنێوان ساڵانی (1508- 1510ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی سەفەوی بووە، لەنێوان ساڵانی (1512- 1514ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی سەفەوی بووە و حسێن بەگ شاملۆ (1501- 1507ز) پارێزەری تایبەتی دەوڵەتی سەفەوی و عەبدولباقی یەزدی (1512- 1514ز) پارێزەری تایبەتی دەوڵەتی سەفەوی و سەرو پیرا ئێستاجلۆ و دورمیش خان شاملۆ (1503ز- ؟) فەرمانڕەوای ئەسفەهان و (1521- 1525ز) فەرمانڕەوای شاری هێراتی ناوەندی ویلایەت (پارێزگا) ی هێراتی سەر بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستانی ئێستا و نوور عەلی خەلیفە (1511- 1515ز) فەرمانڕەوای شاری ئەرزەنگانی ناوەندی پارێزگای ئەرزەنگان لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و محەمەد خان ئوستاخلو (1506- 1514ز) فەرمانڕەوای شاری #ئامەد# ی ناوەندی پارێزگای ئامەد (ئامەد) لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و سەید سەدرەددین.
پاش ئەوەی شەڕەکە واتا #شەڕی چاڵدێران# لە ڕێکەوتی (23- 8- 1514) لەنێوان هێزەکانی سوپای هەر دوو دەوڵەت دەستی پێ کرد، ‌شەڕێکی قوورس و خوێناوی لەنێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕووی دا، ‌لە ‌ئەنجامدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوییان شکست پێ هێنا و سەرکەوتنی بەرچاویان بەدەست هێنا و ‌ژمارەیەکی زۆری سەربازی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لەو شەڕە‌دا کوژران، ‌خودی شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێرانیش بریندار بوو، کە ئەوە ‌بوو لەگەڵ ژمارەیەک سەرباز لە مەیدانی شەڕەکە هەڵهاتن بۆ شاری #تەورێز#ی پایتەختی دەوڵەتەکەی.
‌لە ‌ڕووی هێزی سەربازی و چەک و تقافەوە و تۆپخانەوە‌ هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە هێزەکانی ‌سوپای دەوڵەتی سەفەوی زۆر بەهێزتر بوون، کە ‌لەگەڵ ئەو بەهێزییەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، ژمارەیەکی زۆری سەرباز لە ڕیزەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە ‌مەیدانی شەڕە‌کە کوژرا‌ن و بریندار بوون، هەروەها‌ ئەوە بوو سەدری ئەعزەم (سەرۆک وەزیران) ی دەوڵەتی عوسمانی ئەحمەد پاشای بۆسنی (1512- 1514ز) ، کە ‌بۆ چوارەمین جار بوو بە بیست و نۆیەمین سەدری ئەعزەم (سەرۆک وەزیران) ی دەوڵەتی عوسمانی، فەرمانی دا بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە سەربازە هەڵهاتووەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی ڕاو بنێن، ئیتر بە و شێوەیە شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەویی ئێران ناچار بوو شاری تەورێزی پایتەختی دەوڵەتەی و ناوەندی ئێستای پارێزگای تەورێز (ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات) بەرەو شاری ئەردەوێلی ناوەندی ئێستای پارێزگای ئەردەوێل بەجێ بهێڵێ. ‌ئەوە بوو ئەو شارەی بە ‌شێوەیەکی کاتی کردە ‌پایتەختی دەوڵەتەکەی، تا ئەو کاتەی، کە ‌شاری تەورێزی گرتەوه. ‌بە و شێوەیەش بەشێکی زۆری خاکی کوردستان و ئەرمینیا و شاری تەورێزی پایتەختی دەوڵەتی سەفەوی لەلایەن هێزەکانی ‌سوپای دەوڵەتی عوسمانی داگیر کرا، سوڵتان سەلیمی یەکەم (یاوەز) (1512- 1520ز) نۆیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بڕیاری دا لە ‌شاری تەورێز بمێنێتەوه، ‌ بۆ ئەوەی کاروباری هەرێمەکە و ‌ڕیزەکانی سوپاکەی دووبارە ڕێک بخاتەوه، بۆ ئەوەی ئامادەباش ‌بن بۆ هەڵمەت و فراوانخوازیی زیاتر لەناو خاکی وڵاتی ئێراندا، بەڵام دواتر بەرەو شاری ئاماسیای سەر سنووری باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) کشایەوە، ‌بە و شێوەیە شاری تەورێزی پایتەختی دەوڵەتی سەفەوی ‌دووبارە لە ‌لایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا ئیسماعیلی یەکەم ‌ (1501- 1524ز) یەکەم شا و دامەزرێنەری دەوڵەتی سەفەوی بگیرێتەوە.
ب‌- یەکەم جەنگی دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی لەنێوان ساڵانی (1532- 1555ز) دا
واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتننامە ئاشتییە، دوای زنجیرە ‌شەڕەکانی بیست و سێ ساڵەی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی بوو بەگشتی و هەڵمەتە ‌سەربازییەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی هات لە ‌دژی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەتایبەتی، هەروەها شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، لەدوای ئەوەی شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) لە ڕێکەوتی (25- 5 - 1524) دا کۆچی دوایی کرد، ئەوە بوو شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) بووە بە دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، کە لەو کاتەدا تەمەنی (10) ساڵ ئەبوو و ناچار بوو چەندان جەنگ بەڕێوە ببات، هەر لە یەکەم ڕۆژی دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویی گرتە دەست، ئەوە بوو لەنێوان ساڵانی (1524- 1540ز) هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لەگەڵ هێزەکانی سوپای خاناتی ئۆزبەک (خاناتی بوخارا) لە جەنگدا بوون، کە هێزەکانی سوپای خاناتی ئۆزبەک (خاناتی بوخارا) توانییان شاری هێراتی ناوەندی ویلایەت (پارێزگا) ی هێراتی سەر بە میرنشینی ئیسلامیی ئەفغانستانی ئێستا لە دوو شەڕەدا، واتا لە ساڵی (1529ز) و لە ساڵی (1536ز) کۆنتڕۆڵ بکەن و تێیدا بمێننەوە، هەروەها لەنێوان ساڵانی (1540- 1548ز) دا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لەگەڵ هێزەکانی سوپای شانشینی کارتلی جۆرجی (گورجستانی) لە جەنگدا بوو، هەروەها پرسێکی گرنگ هەبوو، ئەویش پرسی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی قەوقاز بوو، کە بۆ ئێرانییەکان- سەفەوی و هەم بۆ سەرانی عوسمانی، پرسێکی سەرەکی بوو. هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی نزیکەی 7 هەزار سەربازی قزلباش بوو، لەبەرانبەریدا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی نزیکەی 200 هەزار سەربازی ئینکشاری (یەنیچەری) و (300) تۆپخانە بوو، هەر بۆیە کاتێ شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) بووە بە دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، لە ڕووبەڕووبوونەوەدا سیاسەتی تاکتیکی سووتماککردنی زەویی پەیڕەو کرد. کاتێک شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) بوو بە دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، چووە سەر تەختی شایەتیی دەوڵەتی سەفەوی، دە ساڵی یەکەمی دەسەڵاتی پڕ بوو لە پشێوی و ململانێی هەژموون لەنێوان سەرکردە قزلباشەکان، هەروەها ململانێی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی کۆتایی نەهاتبوو، سەرانی دەوڵەتی عوسمانی، سەرانی دەوڵەتی سەفەوی و لایەنگرانی بەوە تۆمەتبار ئەکرد، کەوا بە دژی دەوڵەتی عوسمانی بەگشتی و ئەنادۆڵۆ بەتایبەتی چالاکی ئەنوێنن. دوای 18 ساڵ لە داگیرکردنی بەشێکی گەورەی کوردستان و ئێراقی عەرەبی و ئێراقی عەجەمی لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، هێزێکی زۆر گەورەی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و ‌ئیبراهیم پاشای فەرەنجی (پارگایی) (1523- 1536ز) سی و پێنجەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، بەرەو کەوشەنی دەوڵەتی سەفەوی دەستی پێ کرد، ئەمە بووە هۆی ترس و تۆقین لە دەرباری دەوڵەتی سەفەوی، کە هەڵمەتە ‌سەربازییەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە قۆناغی یەکەمی جەنگەکە لە ساڵی (1532ز) دا بەرپا بوو، هەڵمەتەکە لە مێژووی سەربازیی دەوڵەتی عوسمانیدا بە هەڵمەتی دوو ئێراقەکە (عراقین سفری) ناسرا، واتا هێرش بۆ سەر هەردوو ئێراقی عەرەبی و ئێراقی عەجەمی ناسراوە. بەرەبەرە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەوییان ئەکرد و شارەکانی باکووری کوردستان، کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویدا بوون، یەک لەدوای یەک کەوتنە بن دەستی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، کە شاری بتلیسی ناوەندی پارێزگای بتلیس لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) یەکێک بوو لەو شارانە کە داگیر کرا، دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرەو ناو خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستا) و هەرێمی ئازەربایجانی باشوور (هەرێمی ئازەربایجانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) پێشڕەویی کرد، لە ڕێکەوتی (27- 9- 1534) سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی گەیشتە ناو شاری تەورێز و خەڵکی بە شکۆوە پێشوازییان لێ کرد، هەروەها شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بەناچاری پایتەختی دەوڵەتەکەی لە تەورێزەوە گواستەوە بۆ شاری قەزوینی ناوەندی پارێزگای قەزوێن لە هەرێمی ئازەربایجانی باشوور (هەرێمی ئازەربایجانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) ، پاشان سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی بەرەو شاری بەغدای ناوەندی ئەیالەتی بەغدا و پایتەختی ئێستای کۆماری فیدڕاڵی ئێراق بەڕێ کەوت.
بەرلەوەی بگاتە شاری بەغدا، سوڵتان سەلیمی دووەم (1566- 1574ز) یازدەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و ‌ئیبراهیم پاشای فەرەنجی (پارگایی) (1523- 1536ز) سی و پێنجەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و ئالیکساندەر چەلەبی و ڕۆستەم ئۆپوکۆڤێک پاشا (1544- 1553ز) سی و نۆیەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و لەنێوان ساڵانی (1555- 1561ز) دا چل و یەکەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و قەرە ئەحمەد پاشا (1553- 1555ز) چلەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرەو شاری بەغدای ناوەندی ئەیالەتی بەغدا بەڕێ کەوتن و داگیریان کرد.
لە ڕێکەوتی (30- 11- 1534) چووە ناو شاری بەغدای ناوەندی ئەیالەتی بەغدا و تاوەکوو وەرزی بەهار لەوێ مایەوە، کە لەو ماوەیەدا زیارەتی گلکۆی ئیمام ئەبی خەنیفەی کرد، کە شا ئیسماعیلی یەکەم (1501- 1524ز) گۆڕەکەی دەرهێنابوو و دواتر نۆژەنی کردەوە و هەروەها زیارەتی گلکۆی هەریەکە لە ئیمام مووسا کازم و شێخ عەبدولقادری گەیلانی کرد و زیارەتی مەشهدی خەلیفە عەلی کوڕی ئەبی تالیب (656- 661ز) چوارەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینییەکان لە شاری نەجەفی ناوەندی پارێزگای نەجەفی باشووری کۆماری فیدڕاڵیی ئێراقی ئێستا و مەشهدی ئیمام حسێنی کوڕی لە شاری کەربەلای ناوەندی پارێزگای کەربەلای باشووری کۆماری فیدڕاڵیی ئێراقی ئێستا و داگیرکردنی شاری بەغدای ناوەندی ئەیالەتی بەغدا لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بێ شەڕ و کوشتار بوو. والیی دەوڵەتی سەفەویی ئەیالەتی بەغدا، کە ناوی تەکلیلو محەمەد سوڵتان خان (عەلی بەگ زولفەقار خانی کش) (1533- 1534ز) بە خۆی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی هەڵهات و سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، چوار مانگ لەوێ مایەوە و هەموو کاروبارەکانی ڕێک خستەوە. لە ڕێکەوتی (2- 4- 1535) بەناو خاکی کوردستان بەرەو شاری تەورێز و یەکێک لە سەرکردەکانی بە ناوی سولێمان پاشا (1534- 1545ز) کردە والیی ئەیالەتی بەغدا و نزیکەی (10) هەزار سەربازی هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری بەغدا. کاتێ سوڵتان لە شاری بەغدا بوو، شێخێکی عەرەبەکانی ئەیالەتی بەسڕا بە ناوی شێخ ڕاشد ئەلمەغاس، شێخی هۆزەکانی مەنتەفیک و فەرمانڕەوای ئەیالەتی بەسڕا لە باشووری کۆماری فیدڕاڵیی ئێراق، ملکەچیی خۆی بۆ سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) ڕاگەیاند و بەوەش ئەیالەتی بەسڕا بە ئاشتی و بێ شەڕ چووە ژێر قەڵەمڕەویی دەوڵەتی عوسمانی. دواتر سوڵتان بەرەو شاری تەورێز بەڕێ کەوت. لە ڕێکەوتی (5- 7- 1535) سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) جارێکی دیکە گەیشتە شاری تەورێز و پازدە ڕۆژ لەوێ مایەوە بۆ دامەزراندنی والی بۆ ئەو شارانەی داگیری کردبوون، دواتر بەرەو شاری ئێستانبوڵی پایتەختی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بەڕێ کەوت، کە لە ڕێکەوتی (8- 1/کانوونی دووەم- 1536) گەیشتەوە شاری ئێستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی، بەوەش قۆناغی یەکەمی جەنگی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە ساڵی (1536ز) بە سەرکەوتنی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەسەر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی کۆتایی هات.
لە ساڵی (1547) دا شازادە ئەلقاس میرزا لەنێوان ساڵانی (1532- 1538ز) دا فەرمانڕەوای دەوڵەتی سەفەوی بوو لە پارێزگای ئاستار ئاباد و لەنێوان ساڵانی (1538- 1547ز) دا فەرمانڕەوای شێروان و لەنێوان ساڵانی (1546- 1547ز) دا فەرمانڕەوای دەربەند بووە، هەروەها برای شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بووە، لە دژی دەسەڵاتی براکەی واتا شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) ڕاپەری، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی هێرشیان کردە سەر خۆی و لایەنگرانی و ئەویش هەڵهات بۆ دەوڵەتی عوسمانی و پەنای بردە بەر سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) و هانی دا جارێکی تر هێرش بکاتەوە سەر خاکی دەوڵەتی سەفەوی، ئەویش بەهۆی هاندانی شازادە ئەلقاس میرزا، ئەوەبوو قۆناغی دووەمی جەنگەکە بەرپا بوو، کە بە هەڵمەتی دووەم (1548- 1549ز) ناسراوە، کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و ‌ئیبراهیم پاشای فەرەنجی (پارگایی) (1523- 1536ز) سی و پێنجەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و ئالیکساندەر چەلەبی و ڕۆستەم ئۆپوکۆڤێک پاشا (1544- 1553ز) سی و نۆیەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و لەنێوان ساڵانی (1555- 1561ز) دا چل و یەکەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و قەرە ئەحمەد پاشا (1553- 1555ز) چلەمین سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و شازادە ئەلقاس میرزا لەنێوان ساڵانی (1532- 1538ز) فەرمانڕەوای دەوڵەتی سەفەوی بوو لە پارێزگای ئاستار ئاباد و لەنێوان ساڵانی (1538- 1547ز) فەرمانڕەوای شێروان و لەنێوان ساڵانی (1546- 1547ز) فەرمانڕەوای دەربەند بوو و سەرکردەی شۆڕشگێڕە ئێرانییەکان بوو، کە لەبەرانبەر بە هەڵمەتەکەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و شا ئیسماعیلی دووەم (1576- 1577ز) سێیەم شای دەوڵەتی سەفەوی و فەرماندە کۆکچین سووتان زییادۆغلو قاجار (شاهوردی سوڵتان) بەرەنگاریان بوونەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی جارێکی دیکە شاری تەورێزیان داگیر کردەوە، بەوەش جارێکی دیکە شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بەناچاری پایتەختی دەوڵەتەکەی لە تەورێزەوە گواستەوە بۆ شاری قەزوینی ناوەندی پارێزگای قەزوێن لە هەرێمی ئازەربایجانی باشوور (هەرێمی ئازەربایجانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) ، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی تاوەکوو نزیکی شاری ئەسفەهانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەهان پێشڕەوییان کرد، هەروەها هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی گەمارۆی شاری وانی ناوەندی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) یان دا، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەویی تێدا، کە ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (25- 8- 1548) گەمارۆی شاری وانی ناوەندی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی داگیر کرا، بەوەش شاری وان و دەوروبەری بەتەواوی بوو قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی و ئەیالەتی وانیان لێ درووست کرد، دواتر شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران شاندێکی ناردە لای سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و داوای ئاشتی و ڕێککەوتننامەی ئاشتی ئەکرد، هەروەها هەر دوو لا پاڵنەری خۆیان هەبوو، سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی ئامانجەکانی خۆی بەدەست هێنابوو و ئەیویست دەستکراوە بێ بۆ پارێزگاری لە سنووری دەسەڵاتی خۆی و دووبارە ڕێکخستنەوە و پارێزگاری لە شوێنە پیرۆزەکان بکات، شای دەوڵەتی سەفەوییش ئەیویست دەستکراوە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی دەوڵەتەکەی و بەرەی ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتەکەی لە خاناتی ئۆزبەک (خاناتی بوخارا) بپارێزێت، هەروەها شایانی ئاماژەپێدانە، لەناو ئەو نامە گۆڕینەوەیەدا کە لەنێوان هەردوولادا هەبووە، لەو ماوەیەدا لایەنی دەوڵەتی سەفەوی چاوی بڕیبووە ناوەندە ستراتژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵۆ، وەکوو قارس و ئامەد (ئامەد) و ئەرزەڕۆم، بەڵام لایەنی دەوڵەتی عوسمانی ئاگاداری نیازی دەوڵەتی سەفەوی بوون و لێنەگەڕا ئەو خواستەیان بێتە دی، بەوەش قۆناغی دووەمی جەنگی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لە ساڵی (1549ز) دا بە سەرکەوتنی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەسەر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەویدا کۆتایی هات، هەروەها دۆخی سیاسیی نێوان هەردوو دەوڵەتی ناکۆک وەکوو خۆی مایەوە، کە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتی بوو. جارێکی دیکە ئەوەبوو کە قۆناغی سێیەمی جەنگەکە بەرپا بوو، کە بە هەڵمەتی سێیەم (1553- 1554ز) ناسراوە، کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە سەرکردایەتیی سوڵتان سلێمانی یەکەم (قانوونی) (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، دەستپێکی هەڵمەتی سێیەم لە ‌ساڵی (1553ز) دا بوو، بەوەش جارێکی دیکە شەڕی نێوانیان دەستی پێ کردەوە، هەروەها بە کرداری ‌ هەڵمەتە سەربازییەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە وەرزی ‌بەهاری (1554ز) دا لە دژی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرپا بوو، کە هێزەکانی ‌سوپای دەوڵەتی عوسمانی توانییان هەردوو شاری ڕەوان و شاری نەخچەوان لە کۆماری ئەرمەنستانی ئێستا و کۆماری ئازەربایجانی ئێستا داگیر بکەن‌، هەروەها شارەکانی یەریڤان (ئەریڤان) و قەرەباکیان وێران کرد، هەروەها بەشێکی گەورەی خاکی کوردستانیان داگیر کرد، دواتر بەرەو هەرێمی ئازەربایجان هاتن، بەوەش شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێرانی تووشی شپرزەیی کرد، چونکە هێزەکانی سوپای دەوڵەتەکەی لەبەرانبەر بە هەڵمەتە سەربازییەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی تووشی شکست هاتبوون، بەڵام لە ‌یەکێک لە ‌ڕووبەڕووبوونەوەکانی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی، سینا پاشا فەرماندەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، بە دیل گیرا، بەوەش هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە پێشڕەوی وەستان و زیاتر بەرەوپێش نەچوون. هەروەها خاکی کوردستان لە بەشی کوردستانی دەوڵەتی عوسمانی (باکوور، باشوور، ڕۆژاوا) ی کوردستان و بەشی کوردستانی دەوڵەتی سەفەوی (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) بەهۆی شەڕ و ململانێ سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی تووشی وێرانکاریی هات و قوربانییەکی گەورەی دا، کە ئەوەش بەشێکە لە تاوانەکانی هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی، کە بەرانبەر بە کوردستان ئەنجامیان داوە.
$دووەم- دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی سەفەوی و دەوڵەتی عوسمانی$
‌قەرە ئەحمەد پاشا (1553- 1555ز) چلەمین سەدری ئەعەزەمی دەوڵەتی عوسمانی، پێشنیاری بۆ سوڵتان سلێمانی یەکەم (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی کرد، کە لەبەرانبەر بە ‌ڕزگارکردنی سینا پاشا، فەرماندەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی، پێویستە ئاشتبوونەوە لەگەڵ شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێراندا بکات، ئەویش بە و پێشنیارە ڕازی بوو، ‌هەروەها شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ئەیوست ئاشتی لەگەڵ سوڵتان سلێمانی یەکەم (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانیدا بکات. کاتێ مەرجەکانی سوڵتان سلێمانی یەکەم (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی گەیشتە ‌لای شا تەهماسپی یەکەم (1524- 1576ز) دووەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، ‌ یەکسەر ڕەزامەندیی لەسەر نواند و ‌نێردراوێکی نادرە لای، کە ‌ناوی شا قولی بوو، کە یەکێک بوو لە فەرماندە سەربازییەکانی بۆ شاری ئەرزەڕۆمی ناوەندی ئەیالەتی ئەرزەڕۆمی ئەوکات و ناوەندی ئێستای پارێزگای ئەرزەڕۆمی سەر بە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) ، سوڵتان سلێمانی یەکەم (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی لەو کاتەدا لە شاری ئەرزەڕۆم بوو، دواتر کەمالەدین فاروق زادە بەگ لە ڕێکەوتی (10- 5- 1555) گەیشتە شاری ئاماسیا، ئیتر لە ‌شاری ئاماسیای ناوەندی پارێزگای ئاماسیای سەر بە کۆماری ‌تورکیای ئێستا‌، ‌دەست کرا بە ‌گفتوگۆ لەگەڵ سوڵتان سلێمانی یەکەم (1520- 1566ز) دەیەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی، دەربارەی بەندەکانی ڕێککەوتننامەی ئاماسیا، ماوەی (19) ڕۆژ گفتوگۆی ئاشتی بەڕەوام بوو، ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (29- 5- 1555) دا واژۆی ڕێککەوتننامەی ئاماسیایان کرد، چونکە هەردوو لایەن، واتا هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی پێویستیان بە ئاشتیی نێوانیان هەبوو، لەبەرئەوەی هەر دوو وڵاتەکە تووشی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی نێوخۆیی هاتبوون، بۆیە بۆ ماوەیەک ئەیانویست بە ئاشتی و ئارامی بەسەری ببەن، هەروەها دەوڵەتی عوسمانی لە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا (ناوچەی بەڵکان) دا، واتا لەسەر سنووری ڕۆژاوای دەوڵەتەکەی لەگەڵ شانشینی هابسبۆرگی نەمساوی، لە جەنگێکی سەختدا بوو.
$سێیەم- بەندەکانی ڕێککەوتننامەی ئاماسیا:$
بەندی یەکەم- ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و ئەرمینیای ڕۆژهەڵات و کەرجستانی ڕۆژهەڵات بخرێتە ‌ژێر دەسەڵاتی سەفەوی، لە ‌کاتێکدا کەوا ئەرمینیای ڕۆژاوا و کەرجستانی ڕۆژاوا و ئێراق بخرێتە ‌ژێر دەستی عوسمانی.
بەندی دووەم- ویلایەتی قارس و قەڵاکانی، کە ‌لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی سەفەویدا بوو، بۆ دەوڵەتی عوسمانی دەستی لێ هەڵگرێ.
بەندی سێیەم- کێشانی سنووری ویلایەتی شارەزوور، تا ‌ڕێگە لە هەر ڕووداوێک بگرێت، کە ئاگربەستەکە تێک دەدات، چونکە ئەو ویلایەتە کێشە و هەرایەکی زۆری لەنێوان هەردوو دەوڵەتەکە لەسەر بوو‌.
بەندی چوارەم- هێمن ڕاگرتنی ڕێگەوبانەکان بۆ حاجییە فارسە شیعەکان، کە سەردانی ناوچە پیرۆزەکانی شیعە ئەکەن لە ‌ئێراق و زەوییە ‌پیرۆزەکانی ئیسلامی لە حیجازی سعوودیەی ئێستا‌.
بەندی پێنجەم- هەردوولا نابێ داڵدەی خەڵکی دەسەڵاتدار و پایەبەرزی نێو حکوومەتی هەر یەکەیان و یاخیبووان بدەن، کە ‌پەنای بۆ هێنان ئەبێ هەوڵ بدەن بیدەنەوە دەستی لایەنەکەی خۆی.
چوارەم- دۆخی کوردستان لەدوای بەستنی ڕێککەوتننامەی ئاماسیا:
ئەم‌ ڕێککەوتننامەیە توانیی جەنگی بیست و سێ ساڵەی نێوان هەر دوو دەوڵەت، واتا جەنگی نێوان ساڵانی (1532- 1555ز) کە دووەم جەنگی نێوان دەوڵەتی سەفەویی ئێران و دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا بوو، هەروەها بەشێک لە زنجیرە جەنگی نێوان دەوڵەتە ئێرانییەکان و دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا ڕابگرێت. ئەو ڕێککەوتننامەیە توانیی بۆ ماوەی بیست و سێ ساڵ، واتا لەنێوان ساڵانی (1555- 1578ز) دا ئاشتی و ئارامی و ئاساییش لەنێوان هەردوو دەوڵەتی داگیرکەری خاکی کوردستان، کە ئەوانیش ‌هەر دوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی بوون بەرپا بکات. ‌هەردوو دەوڵەت، واتا دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی، کوردستانی گەورەیان بۆ یەکەم جار لەنێوان خۆیاندا دابەش کرد، کە ئەوە بوو ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەر دەوڵەتی سەفەویی ئێران کەوت، کە دواتر بە کوردستانی سەفەوی و کوردستانی ئەفشاری و کوردستانی هوتاکی ئەفغانستانی و کوردستانی زەندی و کوردستانی قاجاری ناسرا، کە ئێستا بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا) ناسراوە. ڕۆژاوای کوردستان (باکوور و باشوور و ڕۆژاوای) ی ئێستا‌ی کوردستان بەر دەوڵەتی عوسمانیی تورکیا کەوت، کە دواتر بە باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستا) و هەرێمی باشووری کوردستان- ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئێراقی ئێستا) و ڕۆژاوای کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری سووریای ئێستا) ناسرا، بەڵام هەرچەندە لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا، واتا هەردوو دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەوی وردە ‌کێشە ڕوویان دا، بەڵام نەبووە هۆی لەباربردنی ڕێککەوتننامەی ئاماسیا.
$سەرچاوەکان:$
1- شاکر صابر الضابط: العلاقات الدولیة‌ و معاهدات الحدود بین العراق و ایران- بغداد 1966ز.
2- نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێڕین- لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک- وە: ڕێبوار کەریم وەلی- هەولێر 2001ز.
3- د . عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لە ‌سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا- سلێمانی 2004ز.
4- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکۆپیدیای گشتی- سلێمانی 2005ز.
5- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان- هەولێر 2005ز.
6- قادر ئەحمەدی: کورد و مێژوو- سلێمانی 2005ز.
7- د . مەحمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی سەفەوی- وە: شاخەوان محەمەد- هەولێر 2006ز.
8- ڕاجر سێڤیری: ئێرانی سەردەمی سەفەویی- وە: سەڵاحەددین ئاشتی- سلێمانی 2006ز.
9- د . عەبدولڕەحمان قاسملوو: کوردستان و کورد- وە: عەبدوڵڵا حەسەن زادە- هەولێر 2007ز.
10- کەمال بورکای: کورد و کوردستان-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2008ز.
11- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانی-وە: سەلام عەبدوڵکەریم-سلێمانی2008ز.
12- کۆمەڵێک نووسەر: بەشێک لە پەیمانەکانی دژی کورد- و‌: ساڵح هەرکی-هەولێر2008ز.
13- فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز-هەولێر2011ز.
14- د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د.خەلیل عەلی موراد: مێژووی ئێران و تورکیا - توێژینەوەیەک لەبارەی مێژووی تازە و هاوچەرخ -و: بەهادین جەلال مستەفا - هەولێر2011ز.
15- لازاریف . ن: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبەوڵا سەنگاوی-هەولێر 2012ز.
16- د . مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی-وە: هۆگر ڕەحمان قادر-هەولێر2014ز.
17- بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵای ڕەسوڵی-سلێمانی2014ز.
18- د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانی-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
18- د . محەمەد تەقوش: عوسمانی/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
19- باقر یاسین: ڕیشەکێشکردن و دیکتاتۆریی تاکباوەڕی لە ئێراقدا-و: سەباح ئیسماعیل-سلێمانی2015ز.
20- باقر یاسین: کەسێتیی تاکی ئێراقی-وە: سەباح ئیسماعیل-سلێمانی2016ز.
21- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.
22- ڕۆجەر سەیڤۆری: مێژووی دوڵەتی سەفەویی- وە: سەرباز حەمە کەریم-سلێمانی2018ز.
23- باقر یاسین: مێژووی خوێنڕێژی لە ئێراقدا-وە: سەباح ئیسماعیل-تاران2019ز.
24- دەیڤد ماکداوڵ: مێژووی هاوچەرخی کورد-وە: د . ئەبوبکر خۆشناو-هەولێر2019ز
25- د . عەبدولعەزیز سولەیمان نەووار: مێژووی گەلانی ئیسلامی لە خەرچی نوێدا-وە: مستەفا سەعید عەلی-سلێمانی2020ز.
26- دیار غەریب: خوێندنەوەێکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان-سلێمانی2020ز.
27- ساڵح قەفتان: مێژووی نەتەوەی کورد-سلێمانی2021ز.
28- پ . ی . د . بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی ئێراق لە سەردەمی عوسمانی-هەولێر2021ز.
29- محەمەد ئەمین زەکی بەگ: خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان/جلدی ئەوەڵ- لە مەبدەئی تاریخەوە تا ئیمڕۆ-پێداچوونەوە و پەراوێزنووسین-د . حوسامەدین نەقشبەندی- د . زرار سدیق تۆفیق- د . کۆزاد محەمەد ئەحمەد- سدیق ساڵح-تاران2021ز.
30- د . محەمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی نوێ و هاوچەرخی ئێراق-وە: سەربەست جیهاد-هەولێر2021ز.
31- د . ئیناس سەعدی عەبدوڵڵا: مێژووی نوێی ئێراق- و: مەحموود هۆمەر باوزێ - هەولێر 2021ز.
32- پ . ی . د . بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی - هەولێر 2022ز.
33- د.نەجاتی عەبدوڵڵا: کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی - عوسمانی/بەرگی یەکەم-هەولێر2022ز.
34- ئینتەرنێت - ویکیپیدیای ئازاد.[1]

Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 770 times
Write your comment about this item!
HashTag
Sources
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnewss.com - 30-05-2023
Related files: 3
Linked items: 4
Group: Articles
Publication date: 30-05-2023 (1 Year)
Content category: History
Country - Province: Kurdistan
Document Type: Original language
Language - Dialect: Kurdish - Sorani
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item's owner!
Item Quality: 99%
99%
Added by ( Sara Sardar ) on 31-05-2023
This article has been reviewed and released by ( Zryan Ali ) on 31-05-2023
This item recently updated by ( Zryan Ali ) on: 31-05-2023
Title
This item has been viewed 770 times
Attached files - Version
Type Version Editor Name
Photo file 1.0.1152 KB 31-05-2023 Sara SardarS.S.
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Library
Kurdish aspirations and the interests of the UK
Biography
Shilan Fuad Hussain
Biography
Zeynep Kaya
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Articles
Erdoğan and Öcalan Begin Talks
Biography
Rez Gardi
Library
Constructing Kurdistan: Cross-Border Kurdish Relations and Ethnic IdentityEthnic Identit
Library
Corruption and integrity challenges In the public sector of Iraq
Articles
Turkey will pay damages to journalist-painter Zehra Doğan
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Library
THE KURDS IN ERDOG˘ AN’S TURKEY
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
Crisis and Agricultural Change in the Kurdistan Region of Iraq, 1980s–2010s: an Interdisciplinary Approach
Biography
Lisa Calan
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Archaeological places
Cendera Bridge
Articles
The Elusive Quest for a Kurdish State
Biography
Huseyin Deniz
Library
“The Reality of Intra-Kurdish Rivalry Undermines the Notion of Pan- Kurdish Nationalism”
Biography
Hafiz Akdemir
Biography
Raman Salah
Biography
Hanifi Baris
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Articles
Britain, Iraq, and the Politics of Genocide: The 1963 Ba’ath Government Campaign Against the Kurds
Biography
Jasmin Moghbeli
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Biography
Issam Aziz Sharif
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani

Actual
Biography
Hasret Gültekin
07-05-2022
Hazhar Kamala
Hasret Gültekin
Library
Report on sexual violence against women and girls committed by ISIL in Iraq
06-12-2023
Hazhar Kamala
Report on sexual violence against women and girls committed by ISIL in Iraq
Biography
Lisa Calan
04-08-2024
Hazhar Kamala
Lisa Calan
Library
After all, they were only children
13-08-2024
Hazhar Kamala
After all, they were only children
Library
38 Years of Armed Struggle of the PKK in Kurdistan
05-09-2024
Hazhar Kamala
38 Years of Armed Struggle of the PKK in Kurdistan
New Item
Library
Kurdish aspirations and the interests of the UK
17-09-2024
Hazhar Kamala
Biography
Zehra Doğan
16-09-2024
Hazhar Kamala
Library
THE KURDS IN ERDOG˘ AN’S TURKEY
15-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Constructing Kurdistan: Cross-Border Kurdish Relations and Ethnic IdentityEthnic Identit
11-09-2024
Hazhar Kamala
Library
“The Reality of Intra-Kurdish Rivalry Undermines the Notion of Pan- Kurdish Nationalism”
11-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Corruption and integrity challenges In the public sector of Iraq
08-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Kurds in China\'s Belt and Road Initiative
08-09-2024
Ziryan Serchinari
Library
Over-Stating the Unrecognised State? Reconsidering De Facto Independent Entities in the International System
07-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Cultural Crossroads in the Middle East
07-09-2024
Hazhar Kamala
Library
Water Governance in Iraq
06-09-2024
Hazhar Kamala
Statistics
Articles
  537,042
Images
  109,675
Books
  20,246
Related files
  103,931
Video
  1,535
Language
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Group
English
Biography 
3,153
Articles 
1,934
Library 
1,910
Documents 
177
Image and Description 
77
Martyrs 
64
Publications 
49
Archaeological places 
44
Parties & Organizations 
36
Maps 
26
Genocide 
21
Clan - the tribe - the sect 
18
Artworks 
17
Places 
9
Statistics and Surveys 
5
Miscellaneous 
4
Video 
2
Offices 
2
Poem 
2
Womens Issues 
1
Environment of Kurdistan 
1
Dates & Events 
1
Quotes and Phrases 
1
Repository
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   Total 
235,241
Content search
Kurdipedia is the largest multilingual sources for Kurdish information!
Image and Description
A Kurdish army in Istanbul to participate in the Battle of the Dardanelles in 1918
Library
Kurdish aspirations and the interests of the UK
Biography
Shilan Fuad Hussain
Biography
Zeynep Kaya
Archaeological places
Mosque (Salah al-Din al-Ayyubi) in the city of Faraqin
Articles
Erdoğan and Öcalan Begin Talks
Biography
Rez Gardi
Library
Constructing Kurdistan: Cross-Border Kurdish Relations and Ethnic IdentityEthnic Identit
Library
Corruption and integrity challenges In the public sector of Iraq
Articles
Turkey will pay damages to journalist-painter Zehra Doğan
Image and Description
AN EXAMPLE OF BAATHS SOCIALISM AND DEMOCRACY IN KURDISTAN OF IRAQ
Library
THE KURDS IN ERDOG˘ AN’S TURKEY
Image and Description
Picture of Kurdish school children, Halabja in south Kurdistan 1965
Archaeological places
Hassoun Caves
Articles
Crisis and Agricultural Change in the Kurdistan Region of Iraq, 1980s–2010s: an Interdisciplinary Approach
Biography
Lisa Calan
Archaeological places
Shemzinan Bridge
Archaeological places
Cendera Bridge
Articles
The Elusive Quest for a Kurdish State
Biography
Huseyin Deniz
Library
“The Reality of Intra-Kurdish Rivalry Undermines the Notion of Pan- Kurdish Nationalism”
Biography
Hafiz Akdemir
Biography
Raman Salah
Biography
Hanifi Baris
Image and Description
The Kurdish Quarter, which is located at the bottom of Mount Canaan in Safed, Palestine in 1946
Articles
Britain, Iraq, and the Politics of Genocide: The 1963 Ba’ath Government Campaign Against the Kurds
Biography
Jasmin Moghbeli
Image and Description
Kurdish Jews from Mahabad (Saujbulak), Kurdistan, 1910
Biography
Issam Aziz Sharif
Archaeological places
The tomb of the historian Marduk Kurdistani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Contact | CSS3 | HTML5

| Page generation time: 0.563 second(s)!