#سەرۆ قادر#، بەرپرسی پێشووتری ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسینێکی دەربارەی ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان نووسیوە، ئەمەی خوارەوە پوختەکەیەتی:
- ئێمە لە کوردستاندا خاوەنی حکوومەتێکین کە قەوارەکەمان بەڕێوەدەبات، بەڵام حکوومەتەکە لە دوو ئیدارەییدایە.
- دوو ئیدارەکانمان، لە شەڕی بەردەوامی سارددان و هاوکاریی باشی یەکتر ناکەن.
- حکوومەتی نیشتمانیی ئێمە، گرفتی سەرەکی هەیە، گرفتەکانی بریتین لە دابەشبوون بە دوو ئیدارەیی. دووەم، ڕوانگەی شۆڕشگێرانە بۆ بەڕێوەبردن.
- شۆڕشگێڕان بریتین لەو کەسانەی کە بە درێژایی سەد ساڵی ڕابردوو نەوە دوای نەوە لە دژی داگیرکەر تێکۆشان، بەڵام کاتێک ڕزگاری هاتەپێشەوە، شۆڕشگێڕان بە سرووشتی حاڵ، تاکە هۆکاری بەڕێوەبردنی وڵات بوون.
- شۆڕشگێڕان لە تێکۆشاندا دەرفەتی خوێندن و زانین و کۆکردنەوەی ئەزموونی کۆمەڵایەتی و ئیدارییان لا کەم دەبێتەوە، کاتێکش وەکوو تاکە ئەلتەرناتیف لە وڵاتی ئێمە هاتنەپێشەوە، بەو بێئەزموونیی خۆیان و بە ڕوانگەی خۆیان بۆ ماف بەخۆدان و ماف بە حزبی خۆدان و ماف بە ئایدۆلۆژی خۆدان، ئەزموونێکی 33 ساڵەمان بڕی کە بریتییە لە ئەزموونی سەرنەکەوتووی کارگێڕیی شۆڕشگێڕان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 479 times
Write your comment about this item!