ناوی شوێنەوار: ئەشکەوتی دووکون یان ئەشکەوتی چەمی ڕەزان
$ئەشکەوتی دووکون لە شاخی چەمی ڕەزان$
ئەشکەتی دووکون یان ئەشکەوتی چەمی ڕەزان، یەکێک لە ئەشکەوتە سرووشتی و مێژووییەکانی باشووری #کوردستان#ە و دەکەوێتە نزیک ئەشکەوتی شوێنەواریی قزقاپان.
مێژووی ئەم ئەشکەوتە بە تەواوەتی دیار نییە کە ئەوەش هۆکاری جیاوازی هەیە وەک ئەوەی کە تا ئێستا لە ڕووی زانستییەوە کاری لەسەر نەکراوە. سەبارەت بە ناوی ئەشکەوتەکەوە ئاماژە بەوە دەکرێت کە لەبەر ئەوەی دوو دەروازەی چوونە ژورەوەی هەیە، بۆیە پێی دەگوترێت ئەشکەوتی دووکون، بەڵام ڕەنگە ناوە مێژوویی و زانستییەکەی شتێکی تر بێت.
ئەشکەوتی دوو کون ساڵانێکی زۆر بارەگای پێشمەرگە بووە و وەک سەنگەرێک بە کارهاتووە.
هەڵکەوتەی جۆگرافیایی ئەم ئەشکەوتە لە سنووری پارێزگای #سلێمانی# و سەربە شارەدێی #سوورداش#ە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 685 times
Write your comment about this item!