ناونیشانی بابەت: ھەوکردنی چاو لە منداڵاندا
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەم نەخۆشییە بڵاوە بەتایبەتی لەمنداڵانی باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان، کە ھۆکارەکەی ڤایرۆس یان بەکتریایە و بەئاسانی لەنێوان منداڵان بڵاو ئەبێتەوە.
$نیشانەکانی:$
- لەناکاو منداڵ چاوێکی سوور ئەبێت یان ئەخورێت وئە ئاوسێت و چاوی ئاو پێیدا دێتەخوارەوە یاخود ئیفرازاتی زەرد (ڕەنگە ھەردوو چاویشی بگرێتەوە)
$چارەسەر:$
- پێویستە پێش ھەموو شتێک دایک و باوک کە بینی منداڵەی چاوی ھەوکردنی ھەیە نەینێری بۆ قوتابخانەو مامۆستاکان ئاگاداربکاتەوە، بۆئەوەی بڵاو نەبێتەوە.
- چاوی منداڵەکە پاک ڕابگرن و ئەو ئیفرازاتە یان دەردراوە زەردە جوان پاک بکرێتەوەو نەھێڵیت منداڵەکە دەستی لێبدات یان چاوەکانی بخورێنێت.
- کە چاویش پاک ئەکەیتەوە ھەرچاوەو شاش یان لۆکەی تایبەتی بەجیا بۆ بەکاربھێنی و بەیەک پارچە ھەردوو چاوەکە پاک نەکەیتەوە.
- پێویستە بەبێ پرسی پزیشک، لەخۆ وە ھیچ قەترەو مەرھەم بەکارنەھێنرێت چونکە بەپێی جۆری ھەوکردنەکە (ڤایرۆس ، بەکتریا، یان ھەستیاری) چارەسەرەکە ئەگۆڕێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 281 times
Write your comment about this item!