برا بوو بە برازا، کار لە کار ترازا.
بنەماڵە یان هۆز کاتێک یەکگرتووە کە زۆرینەی ئەندامەکانی هاوکار و پشتوپەنای یەکبن، لە تەنگانەدا دەستگیرۆیی یەکبکەن هەروەها لە خۆشیی و هەبووندا هەمووان پێکەوەبن، لە زۆر بنەماڵەدا مەیل و خۆشەویستی بۆ خوشکەزایە نەک برازا، بەتایبەتیی ئەو برازایانەی کە دایکیان بێگانەیە، واتە: هەتا ئەندامانی بنەماڵە بە بێگانە سەیری یەکتربکەن، دووردەکەونەوە و زیاتر هەڵدەوەشێن. مەبەست لە ئەندامانی خێڵ یان هۆزە کە یەکگرتوو نەبن و لەیەک جیاببنەوە، تووشی شکست دەبن. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 678 times