پدوای ئەوەی ئەمڕۆ #06-01-2023# هەرسێ پارێزگارەکەی هەرێم بەیاوەری سەرۆکی هەرێم و وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێم، بە فڕۆکەکەی سەرۆکی هەرێم گەشتنە شاری بەسرە بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی پاڵەوانێتی کەنداوی 25، بەڵام پارێزگاری #هەڵەبجە# لەگەڵ ئەو شاندە نەبیندرا، ئەوەش پرسیاری لای هاووڵاتیان درووستکرد.
#ئازاد تۆفیق# پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند: هۆکاری نەچوونم لەگەڵ پارێزگارەکانی دیکەی هەرێم بۆ شاری بەسرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە من لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە #26-12-2022# بۆ ئەمڕۆ 06-01-2023 مەوعیدم لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و فەرماندەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەبوو. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 542 times