بە پێچەوانەی ئەو بەیاننامانەی پێشتر لە لایەن نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ وەڵامدانەوەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پێشتر چەند جارێک ئەوەی ڕەتکردەوە کە هیچ گیراوێک یا ڕاگیراوێکی سیاسی لە هەرێم هەبێت، ئەمڕۆ #22-12-2022# ئەنجومەنی وەزیران دانی بەوەداناوە کە ڕاگیراوی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هەیە.
بەپێی بەیاننامەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی زیندانیان و ڕاگیراوانی سیاسی لە هەرێم کراوە. ئەو بڵاوکراوەیەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری داننانی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمە لەسەر بوونی چەندین کەیسی سیاسی لە زیندانەکانی هەرێم دا کە پێشتر حکومەتی هەرێم ئەوەی ڕەتدەکردەوە هیچ کەیسێکی سیاسی لە هەرێم بوونی هەبێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 445 times