ئەڵێی مری پێ بەستاوە
مر: مامر یان مریشک، گوندییەکان کاتێک مریش و پەلەوەر لە گوندەکانیانەوە بۆ شار دەبرد، لە ڕێگە بۆ ئەوەی هەڵنەپژێ بە کەسدا، قاچیان توند بە پەت دەبەستن، کاتێک دەگەشتنە شار، پەلەوەرەکان شەتەک دەبوون، کە بەرەڵایان دەکردن، تا ماوەیەک سڕ دەبوون، پاشات توانا ڕۆشتنیان بۆ دەگەڕایەوە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە چوار پەلی شەل و شکست بووبێ، هێزی ڕۆشتن و جووڵانی تیا نەمابێت. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 695 times