ناو: سەحەر
نازناو: سەحەر موعێزی
ساڵی لە دایکبوون: 1981
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
خانمێک لە ڕەنگی گوڵ، ماوەی 11 ساڵە هەڵوەدای کۆکردنەوەی وشە و ئیدیۆم و کەلتوری زمانی شیرینی کوردیە، شار بە شار و دێ بە دێ دەگەڕێت و خەرمانی گوڵ لە مێژووی زارەکی وشەی سەرزاری پیر و جوان کۆدەکاتەوە. لە شاری سنەوە دەستی پێکرد بەڵام هەموو گوند و شاری ڕۆژهەڵات و هەر چوار بەشی کوردستان گەڕاوە، تەنانەت وشە و زمانی کوردانی میسر و لوبنان و خۆراسان و ئەرمەنستانیشی کۆ کردەوە.
لە تەمەنی17 ساڵیەوە دەستی کردووە بە کۆکردنەوە و گەڕان بە دوای وشەدا و فەرهەنگە کەی 37 هەزار وشە و ئیدیۆم لە خۆ دەگرێ و دەڵێت (بۆیە ناوم نا ڕەنگ، لە بەر ئەوەی من بە مناڵی لەگەڵ دایکم کاری تەونسازیم دەکرد و جیاکردنەوە و زانینی ناوی ڕەنگی پەت و داوەکان خولیای من بوو)، دەرچوی کۆلێژی یاسایە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 254 times