حەزە
گوندێکه له خوارووی ڕۆژئاوای شاری #هەولێر#ە، 10 کم له #قەڵاتی هەولێر# دوورە، دوو بەرزایی لێيه نێوانیان تەختايیە، بەرزایی ڕۆژهەڵاتی شوورەی هەبووە، بە بەرد و گێچ دروستکراوه بەرزایی ڕۆژئاوا کورەی ئاسن و ئاشی لێ بووە، حەزە گوندێکی زۆر کۆنە لە سەدەی یەکەمی زایینی پایتەختی دەوڵەتی (ئەدیابین) بووە، ئەو دەوڵەتەی سنووری تا فوڕات ڕۆیشتووە، تا سەدەی یەکەمی زایینی شارێکی ئاوەدان بووە، ئیبن حوقەل لە پەرتوکی (صورة الارض) دا لە نەخشەدا ناوی (حەزە) ی نوسیووە، بەڵام ناوی هەولێری نەنوسیووە، مانای وایە ئەو کات حەزە لە هەولێر گەورەتر بووە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 567 times