خواوەند بوراق
خواوەندێکی ئەفسانەیی کوردییە، لەناو کەلتوور و ئەفسانەی کوردەواردا، یەکێکە لە خواوەندە ژنەکان، بە سەر و سنگ ئافرەتێکی شۆخی جوانە و تاجێکی خواوەندانەی لەسەردایە. بە جەستەش چوارپێیەکی باڵداری ڕەنگینە. کاری ئەم خواوەندە لە ئەفسانە و کەلتووری کوردیدا بریتییە لە گواستنەوەی کچ لە ماڵی باوانەوە بۆ ماڵی مێرد. لە دیرۆکی دێرینەوە تا ئێستا، لە وڵاتی کوردستاندا، بووک بە وڵاخ دەگوێزرێتەوە، لە زووربەی ناوچەکاندا، لەناو خێڵ و هۆزەکاندا، ئەم نەریتە درێژەی هەیە. گواستنەوەی بووک لە هیڵە گشتییەکانی نەریتی کوردەواردا، لە تەواوی ناوچەکاندا وەک یەکە، لەگەڵ ئەمەدا مۆرک و تایبەتمەندی ناوچەیی وەردەگرێ کە بەها و گوڕ و تینی زیاتر بە نەریتەکە دەبەخشێ. لە مێژووی کورد دا، ئەو کەرەستە کەلەپوورەییەی لە خواوەند بووراقەوە بۆ کورد بەجێماوە، سنوقێکی تەختەیە، بەناوی سنوقی بوراق، بەرزییەکەی یەک مەتر و درێژییەکەی کەمتر لە دوو مەترە، لەسەر سنوقەکە نوێن دادەنرێ و ناو سنوقەکەش کەلوپەل و پێتەکی بووک ڕێکدەخرێ. وەستایانی دەست ڕەنگین و کارسازانی کورد، بە دوو شێوەی جیاواز سنووقی بووراق درووستی دەکەن:
شێوەی یەکەم/ ناوی سنوقی ئاگربارانەیە، پێشی سندوقەکە نەخشین و ڕەنگین دەکرێ بە ڕەنگەکانی سوور شین زەرد هەروەها چەندین وێنەی باڵندەی وەک (کەو، تاوس، گوڵ، شاماران و شوانی شمشاڵ ژەن) ی لەسەر دەنەخشێنرێ.
شێوەی دووەم/ ناوی سنوقی ئاوێنەدارە، کۆی پێشی سنوقەکە ئاوێنەبەند دەکرێ، لەسەر ئاوێنەکان وێنەی باڵندە و گوڵ دەنەخشێنرێ. هەموو ئەو هێما و نەخش و وێنە ڕەنگینانەی لەسەر سنوقی بوراق نەخشێنراون، ڕەنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی و قوڵی کەلتوور و بیر و ئەندێشەی کۆمەڵگەی کوردەوار پیشان دەدات.
سەرچاوەکان:
یەکەم/ دایکی ئازیزم بەدیعە ڕەشید عەبدولڕەحمان، کەیبانوو، تەمەن 91 ساڵ.
دووەم/ عەلی پێنجوێنی شاعیر، فەرمانبە%D
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,488 times
Write your comment about this item!