ژن
#گوڵزار حەمە فەرەج#
ئاە ئەی گوڵی سارون
وەک نیگار کێشێکی مەست
ویستویەتی
بەبۆیەی
جۆڕا و جۆڕ
ڕەنگت بکات
بەڵام زوو
تاقەتی کارەکەی چووە و بەنیوەچڵی
جێی هێشتوی
ئەی شەنگوڵ
بۆ ڕۆژ بە ڕۆژ
دەچەرمسی و دەژاکێکی!!
دوبازنەی ئامال ڕەش
لەدەوری چاوەکانت
خەرمانە دەدەن!
ڕەنگی هەڵبزرکاوت
زادەی پێکەنیەنکانتە
یان خەمەکانت
ئازای ئەندامت بووە بە گوێ بەچاو
وەک پەڵە هەورێکی
ئەرخەوانی سبەیینان
دێت و دەچیت
وەک ڕۆژێکی سپی واژیی زینوینی
زستان
بێ حەوسەڵە و
بێ حاڵی
خۆ تۆ
ئەو مانگی چواردەیەی
کە ئەنگوستت ناوێ
بۆ گوڵەکانت
بەبەر چاوتەوە
پەژموردە دەبن و
وشک دەبن و دەوەرن،
ئارەزومە
وەک تەیری نێو قەفەز
سمیلی و دغناش و حسونکە
بەرت بدەم و
تا بەکەماڵی ئارەزوو
و
بایەکی باڵی خۆت بدەیت
ڕەنگە جوانەکەت وەک
تریفەی
زیویینی مانگ بۆ بگەڕێتەوە
خەمە شەختە گرتوەکەت
بڕەوێتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 274 times