گۆڕ و گڵێنەکانی بەرلووت (150 پ.ز - 228ز).
بریتین لە شوێنەواری دوو گۆڕی گڵێنەیی شێوە هێلکەیی کە لە گوندی #بەرلووت# ی شارۆچکەی #کەلار# دۆزراوەتەوە بە دووری (7کم) لە باکووری خۆرهەڵاتی کەلارەوە، کە گۆڕی ژن و مێردێکن، گۆڕی ژنەکە هەندێک پاشماوەی شوێنەواری وەک (کل و کلدانی چاو، مۆر و کەمەربەند) ی تێدابووە. مێژووی گۆڕەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (150 پ.ز - 228ز).
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 370 times