ناونیشان: ئازاری مل و بەشی دواوەی کاسەی سەر
ئامادەکردن: #هەڤین کەمال شا محەمەد#
مل ئێشە و ئازاری بەشی پشتەوەی سەر، یەکێکە لەو ئازارە باوانەی کە ڕەنگە زۆربەی کەس بناڵێنێت بەدەستییەوە، چونکە بڕبڕەکانی مل پێکهاتەیەکی ئاڵۆزەو لە حەوت بڕبڕە و کۆمەڵێک بەستەر و ماسولکە و دەمار پێکهاتووە ؛ بوونی هەندێک کێشە لە ملدا ئازاری مل و بەشی پشتەوەی سەر دروست دەکات. گەلێک جار مل ئێشە و ئازاری بەشی پشتەوەی سەر ڕەنگە کێشەیەکی سادە بێت، بەڵام ئەگەر ئازارەکە باڵ و دەستی گرتەوە، یان نیشانەی تری لەگەڵدا بوو، یان بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بەردەوام بوو، پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.
$گرنگترین هۆکارەکانی:$
1- گرژبوونی (تەشەنوج) ماسولکەکانی مل:
ڕەنگە بەهۆی جوڵەیەکی کتوپڕ و خێراوە ڕوو بدات کاتێ ماسولکەکان ئامادە نین ؛ یان بەهۆی کارەساتی هاتووچۆە (whiplash injury)، یان لەکاتی وەرزشدا.
2- شێوازی وەستانی هەڵەی جەستە:
ئەگەر ڕۆژانە ماوەیەکی زۆر بەسەر بەریت بەدیار شاشەی کۆمپیوتەرو لاپتۆپەوە، یان هەر ئامێرێکی تر و سەرت بۆ پێشەوە بچەمێنێتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی هیلاکییەکی زۆر بۆ جەستەو بەستەر و جومگەی بڕبڕەکان و ماسولکەکانی مل، دواتر بێ هێزی و ڕەقبوونی ئەو ماسولکانەی لێدەکەوێتەوە کە ئازار دروستدەکات.
3- سەوەفان و داخورانی جومگەی نێوان بڕبڕەکانی مل و دروستبوونی ئێسکی زیادە.
4- نەرم بوونەوەی ئێسک.
5- ئینزلاقی دیسکی نێوان بڕبڕەکانی مل.
6- نەخۆشی شێرپەنجە لە مل دا: لەناو بڕبڕەکان و ماسولکەو دەمارەکان، یان لوکیمیا یان لیمفۆما.
7- نەخۆشی فایبۆمایەڵجیا و مایۆفەشیاڵ پەین سیندرۆم (myofacial pain syndrom)، کە دوو نەخۆشین تەنیا بە نیشانەکانیاندا دەناسرێنەوەو ئازاری بەردەوام و گرژی لە ماسولکەکان و شانەی دەوری ماسولکەکان دروست دەبێت، نەخۆشەکە بەدەست ئازاری بەردەوامەوە دەناڵێنێت، بەڵام پشکنینەکانی پاکن و هیچیان تیا نییە، زۆرجار نیشانەی نەخۆشی شەقیقەشی لەگەڵدا دەبێت.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 560 times
Write your comment about this item!