ناو: شەمام
ناوی باوک: سەمەد کاکەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
جۆری یاری: گۆڕەپان ومەیدان
یانە: یانەی وەرزشی سیروانی نوێ
$ژیاننامە$
شەمام سەمەد کاکەمەد لە دایکبووی ساڵی 1986ی شاری کەرکووکە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانییە و ئێستاش 2023 مامۆستای وانەی وەرزشە لە ئامادەیی تافانی کچان.
لە ساڵی (2005) لە خوێندنگەی ڕزگاری لەسەر دەستی مامۆستا (م. پەیمان) دەستی بە وەرزش کردن کردووە، دوای ئەوە لە ساڵی (2007) ەوە ڕوویکردە یاری گۆڕەپان و مەیدان، لەوساتەوە ئەو یارییە ئەنجامدەدات.سەرەتا لە یانەی کەمال سەلیم کە ئێستا بووەتە نەورۆز بە یاری تۆپی پێ دەستی پێ کردووە، دواتر دوای جێهێشتنی یاری تۆپی پێ و ڕووکردنە یاری گۆڕەپان مەیدان بۆ یانەی سیروانی نوێ و دواتریش بۆ پێشمەرگەی سلێمانی، یاریزانی باسکەش بووە.
[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,018 times
Write your comment about this item!