گانی شەلان، یەک بەچلان
شەل: واتە یەکێک لە قاچ و پێیەکان یان زگماک کورت و لەنگە و تەرازوو نییە، یان بەهۆی بارودۆخی پیاکێشان و کەوتن و کارەسات و جەنگ، شکاندویەتی یان زەبرێکی دڕکە پەتک دروستیکردووە، ئینجا ئه و کەسەی کەشەل دەبێت لە هەنگاوناندا دوو تەکانی جیاوازی هەیە، یەکێکیان کە هێزدەداتە بەرخۆی بۆ شەقاوهاویشتن و دووەمیش لەدەرهاوێشتەی لەنگیەکەوە دروست دەبێت، ئینجا ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لەتابۆی سێکسیدا بەکارهێنراوە گوایە(حینگ و تەکان)ی دەبێتە دوو تەکان وەک چۆن هەنگاو هەڵهێنانی دوو تەکانی تێدایە بۆیە وتراوە: گانی شەلان، یەک بەچلان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,714 times