کارەکەری بادینان، نانخۆری شەمزینان
شەمزینان ناوچەیەکی دڵگیری باکوری کوردستانە و بادینانیش دەڤەرێکی ڕازاوە و دڵڕفێنی باشوری کوردستانە، کارەکەر واتە کارکەر و خزمەتگوزار و خزمەتکردن و جۆوان و ڕەنجبەر و نۆبەتچی و ئێشکگر و پاسەوان و...تاد، نانخۆریش واتە: مفتەخۆر و هاتنە سەر شتی ئامادەکراو و بێ ڕەنج و ماندوو بوون و خواردن و بەدەست کەوتن، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە دەوترێت:(هێلکەی بۆ خەڵکی و چیقنەی بۆ ئێمە) یان(خێر وبێری بۆ خەڵکە و شەڕەکەی بۆ ئێمە) ئیتر ئەگەر یەکێک یان کەسێک لەشوێنێکیتر خزمەت بکات و لە شوێنێکیتر بلەوەڕێت بەتەوسەوە پێی دەوترێت(کارەکەری بادینان، نانخۆری شەمزینان).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,360 times