مامۆستا شێخ حەسەن ئەفەندی بەرزنجی(کۆنترین مامۆستاکانی ناو شاری #هەولێر#) کوری شێخ نعمە الله (مامۆستای گەورە) کوری #شێخ عبدالکریم مدرس# کوری شێخ عبدالقادری بەرزنجی مودرس کوری شێخ عبدالکریمی بەرزنجی مدرس (مامۆستای #مەولانا خالدی نەقشبەندی#) وە ناسراو بە (مامۆستای مامۆستایان) لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆری زانایانی کورد بەرەی دوای خۆی قوتابی ئەم بوونە ئەم ڕایهێناون وە لە بنەماڵەی ساداتی #بەرزنجی# کونەکۆتری بوونە،
مامۆستا سەید حەسەن ئەفەندی لەساڵی 1901 ز لە شاری #هەولێر# لە دایک بووە، مامۆستای گەورە شێخ نعمەت الله ی باوکی کەسایەتیەکی بەناوبانگی شاری #هەولێر# بووە وە لە مزگەوتی (#شێخ الله# ی) ناو شاری #هەولێر# دەرس گوتوەتەوە و ماڵەکەی خۆشی لە گەرەکی #خانەقا#ی #هەولێر# لە تەنیشت مزگەوتی #خانەقا#ی #هەولێر# کردووە بە تەکیە و وانەو دەرسی بە #قوتابیان# داوە وە بەشێک لە زاناکانی شاری #هەولێر# قوتابی ئەم بوونە وەک #مەڵائەفەندی# کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر و مەڵا عبدالله ی سێبەردانی و مامۆستای بەرێزی تریش.
مامۆستا سەید حەسن ئەفەندی یەکەم بەرێوەبەری یەکەم قوتابخانەی دواناوەندی (#ئەربیلیەی ئولا#) بوو کە لە شاری #هەولێر# دامەزراوە،
- بەشێکی زۆر لە کەسایەتیەکانی ناو شاری #هەولێر# لای ئەم خوێندویانە، وە ئێستاش کەسایەتیە کۆنەکانی ناو شاری #هەولێر# یادی دەکەنەوە، هەروەها یەکەم موشرف بووە لە #بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر#.
لێم پرسی دەربارەی ناسناوەکەی (البرزنجی الخالدی) ؟
ڕەحمەتی خودای گەورەی لەسەر بێت گوتی
🔹شێخ عبدالکریمی بەرزنجی مدرس ناسراو بە (مامۆستای مامۆستایان) باپیری گەورەمە،
🔸مەولانا خالدی شەهرەزووری نەقشبەندی (مجددی تەریقەتی نەقشبندی) باوکی داپیرمە،
🔹شێخ عبدالقادری مەردۆخی (سەدر العلماء) سەرۆکی زانایانی کوردستان باوکی دایکمە،
خوا لێخۆش بوو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ وانەگوتنەوە وە بڵاوکردنەوەی زانست و ئاین و داکۆکی کردن لە مافەکانی گەڵی کورد چینی هەژاران و بێدارن بردەسەر،
تەنانەت خەڵکی ناو شاری هەولێر زۆر جار باسی دەکەن مامۆستا سەید حەسەن قوتابیانی کۆدەکردەوە و بە خۆڕایی دەرسی پێدەدان.
خۆی و براکانی شێخ حسێن و شێخ علی و شێخ مستفا سەرمەشقی بزوتنەوەکانی ڕزگاریخوازی میللەتی کورد بوونە، وە چەندین جار دەستگیرکراون لە پێناو قەبوڵ نەکردنی ستەمکردن و داگیرکاران.
مامۆستا سەید حەسەن بەرزنجی لەساڵی 1975 ز، لە شاری #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە.