رۆنیا فەیسەڵی تەمەن 16 ساڵ، خەڵکی گوندی سولاغە لە باشووری #شنگال#، مانگی نیسان لە کەمپی هۆل لەدەست #داعش# ڕزگاری بووە و گەڕێندراوەتەوە بۆ #دهۆک#، بەڵام هەر هەست بە تەنیایی دەکات لەبەرئەوەی لە خێزانی خۆی دوورە، باوکی بێسەروشوێنە و دایک و دوو خوشک و دوو برای دوای ڕزگاربوونیان چوونەتە کەنەدا.
رۆنیا لە ساڵی 2014 لەگەڵ خانەوادەکەی ڕفێندراون، دوای ئەوەش داعش لە خانەوادەکەی جیایکردووەتەوە، بە چەندین شوێنی عێراق و سووریادا گێڕاویەتی.
رۆنیا دەڵێ من لە دەستی داعش ڕزگاربووم، بەڵام زۆر ماندووم، لەبەرئەوە من هاتووم دایکم و کەسوکارم ببینم، بەڵام نەمتوانیوە بیانبینم، ئەوان ئێستا لە کەنەدان و تەنیا بە وێنە دەیانبینم، دەمەوێ یارمەتیم بدەن تاوەکو ناسنامە و پاسپۆرت بەدەستبهێنم و بگەمە لای ئەوان. ئێستا ئەو کچە ئێزدییە لەگەڵ مامۆژنی دەژی لە کەمپی خانکێ، بە گوتەی مامۆژنی، ڕۆنیا ورەی بەرزە و لە ڕزگاربووەکانی دیکە باشترە، بەڵام هەمیشە و بەردەوام داوای دایک و کەسوکاری دەکات.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,625 times