یەک لە بەندبێژانی شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
دەروێش ڕەحمانی موبارەکی ناسراو بە دەروێش ڕەحمانی بارانە، دەنگبێژ و بەیتبێژ ی ناوچەی موکریان کە لە ساڵی 1293ی هەتاوی لە گوندی تەپەرەشی مەحاڵی شازدە لە دایکبووە.
دەروێش ڕەحمان موریدی شێخەکانی غەوسابات بووە، وەک باس کراوە دەڵێن: (بە هۆی ئەوەی کە هەوای بارانەی زۆر بە باشی چڕیوە هەر بەم هۆیەش شێخ حەسەن بە دەروێش بارانە ناوی بردوە و ئەو نازناوە بەسەری دا بڕاوە.)
جێگەی ئاماژەیە کە دەروێش ڕەحمان زۆربەی بەیتەکان لە دایکی کە ناوی زوڵێخا بوو فێر بووە.
دەروێش ڕەحمان لە ڕۆژی 8ی خەرمانانی ساڵی 1363ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە ماڵاوایی لە ژیان کردووە.