نووسینی: ژی جی بینگ
وەرگێڕانی: خەسرۆ حەمەڕەشید و فوئاد فەخری و سەلمان عەلی پڕۆسەی حوکمڕانیی چین.
پاش ئەوەی ناوەندی چاوی کورد هەردوو هاوکاری بەڕێزم مامۆستا خەسرۆ حەمەڕەشید و مامۆستا فوئاد فەخری و بەندەی بۆ وەرگێڕانی ئەم کتێبە ناوازەیە ڕاسپارد، کارەکە بە کۆتا گەیشت و هەر لەسەر ئەرکی ناوەندی چاوی کورد، بە سپاسەوە، چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە کۆبەندێکی وتەو وتارەکانی سی جینپینگ، سەرۆکی کۆماری چینە و ڕوانگەو کارو ستراتیج و پرۆژەو بەرنامەو سیاسەتە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی سەرۆک و حکومەتی کۆماری گەلی چین لەخۆ دەگرێ.
بە حوکمی ئەوەی چین لەم ساڵانەی دووایداو لە ژێر فەرمانڕەوایی و ئیدارەی سەرۆک جینپینگدا پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی لە بووارگەلی تەکنۆلۆجیا و پیشەسازی و ئابووریدا بەخۆوە بینیوە و، ئەمەیش سەنگێکی زیاتری بەو وڵاتە لە ڕەنگڕێژکردنی سیاسەتی نێودەوڵەتیدا بەخشیوە، کتێبەکە بایەخێکی یەکجار گەورەی هەیە و دەکرێ کەڵک لە زۆرێک لە لایەنەکانی وەربگیرێ.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 190 times
Write your comment about this item!