پڵنگ #قامیشلۆ#، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازی قامیشلۆ ڕاگەیاندووە: ''حەوت بنکەی سوپای داگیرکاری تورکیامان بە ئامانج کردووە، وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانەی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی کە خەڵکی سڤیلیان تێدا نیشتەجێن''.
ئەو سەرکردە سەربازییەی قامیشلۆ ئەوەشی وتوە، بڕیاری وەڵامدانەوەی سوپای تورکیا لەچوارچێوەی پارێزگاریکردنێکی ڕەوا بووە لە خۆیان.
پڵنگ قامیشلۆ ئاشکراکردووە، ئەو هێرشانەیان دژ بە سوپای تورکیا بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کە زیاتر لە پێنج ملیۆن دانیشتوی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە #09-10-2019#، ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوراتی ڕاگەیاند فڕۆکەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,651 times