یەکینەی شەهید زەریان و شەهید چیاگەر-ی سەر بە #یەپەسە# لە دژی کارگەیەکی فاشیستەکان لە ناوچەی کارایۆللاریی گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبووڵ چالاکییەکی کرد.
یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل (یەپەسە) لەوبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
(یەکینەی تۆڵەکردنەوەی شەهید زەریان و شەهید چیاگەر-ی ئێمە 12ی شوبات لە کارایۆللاریی سەر بە گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبووڵ دژی کارگەیەکی فاشیستەکان چالاکیی بۆمبی ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا کە کارگەکە کرایە ئامانج، بەهۆی تەقینەوە زیانێکی گەورەی لێکەوتەوە. ماوەیەکی درێژ ڕێگەی هاتووچۆ داخرا و زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئەمبولانس ڕەوانە کران. ئەم چالاکییە بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی جزیر و ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی 15ی شوبات ئەنجام درا.)[1]
#13-02-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,275 times