بەرگری شارستانی #سلێمانی# چەند ڕێنماییەکی گرنگ و پێویست بۆ بەکارهێنانی بتڵی (غاز) وە شێوازی سەلامەتی بەکارهێنانی لە ماڵاندا بڵاودەکاتەوە، کە بریتتیە لە...
1. بەکارهێنانی بۆری و سۆندەی تایبەت و حەراری دژە سووتان بۆ گەیاندنی غازەکە بە شوێنی مەبەست کە بەرگەی گەرمی و پەستان بگرێت.
2. نابێت سۆندەی غاز لە پشتی فڕن و گەباخەوە بگوازرێتەوە و کاریگەری گەرمی لەسەر بێت بەردەوام.
3. بە هیچ شێوەیەک نابێت بتڵی غاز لەشوێنی کارکردندا هەبێت یان دابنرێت لە جێگەیەک کە سەقفی گیرابێت و هەوای دەرنەچێت وەک ژێرزەمین و کۆگا و چێشت خانە.
4. کردنەوەی غاز لەسەرەمنچەمەکەوە لەکاتی پێویستی و ئیش کردندا وە کوژانەوەی لە سەرەمنچەمەکەوە نەک تەنها کوژانەوەی لە ئامێری گەرمکەرەوەکەوە.
5. لەکاتی بەستنی بەشی ژێرەوە بتڵی غاز نابێت ئاوی گەرم بکار بهێنیت بۆ توانەوەی سەهۆڵەکە، بەڵکو دەبێت بگڵی غازەکە بگۆڕدرێت دابنرێت هەتا خۆی ئەتوێتەوە، ئەم حاڵەتە کەمتر لە ماڵدا ڕوو دەدات زیاتر لە نانەواخانە و چێشتخانەکاندا ڕوو دەدات بەهۆی بەکار هێنانی سەرە منچەمەی هەزاری.
6. ئەگەر هەستت بە بۆنی غاز کرد لەشوێنە کارکردندا نابێت بە هیچ جۆرێک کارەبا داگیرسێنیت تەنانەت ئەگەر ساحیبەی هەواش بێت، چونکەی بە داگیرساندنی ساحیبە یان تەنها گڵۆپێک ئەبێتە هەوی دروست بوونی شەرارەی ئاگر و بەخێرا ترین شێوە کڵپەدەکات و کارەسات دەخولقێت.
7. کاتێک هەست بەبۆنی غاز دەکەیت باشترین ڕێگە بۆ خۆپاراستن دروست کردنی (تهویە) یە بۆ دەرچونی غازەکە وە لەم حاڵەتەشدا باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگاو پەنجەرەیە.[1]
#15-11-2018#