$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر 30 ناوچە و ناوەندی پارێزگای جۆلەمێرگ کردە ناوچەی ئەمنیی تایبەت و قەدەغەی هاتووچۆی بەسەر هاووڵاتیاندا سەپاند. ئەو قەدەغەکارییە بۆ ئەوەیە سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن و هێرش ئەنجام بدات.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی گومرگی خابووری سەر بە پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێکی تابلۆی #دهۆک#ی ڕاگرت، دوای ئەوەی بەئامێری پشکنینی تیشک پشکنینیان بۆ کرد، لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەدا ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاریان لەنێو دوو کارتۆنی کارتۆنی پاقڵاوە دۆزییەوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156672/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=برووموند بەهرامی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156672/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزەکانی داگیرکەری ئێران، گرووپێک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە سنووری شێخ ساڵحیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بروومەند بەهرامی، خەڵکی گوندی زیارەت تەمرخان، سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی گیانی لەدەست دا و دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی هووشیار نەمامی و ئەرکان بەهرامی بە توندی بریندار بوون.[6]
- پەرەستوو میرزایی هاوسەری زانیار دەباغیان، چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو، لە ڕێگەی پێوەندی تەلەفۆنییەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.[6]
- 16 سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران بە تەقەی مەئموورانی ئینتزامیی حکوومەتی ئێران لە ناوچەی سنووری گوندی زێوکە و ماشکان، لە ناوچوون.[6]
$باشووری کوردستان$
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپێکی چەکدار لە گوندێکی نزیک شارۆچکەی دووبزی سنوری #کەرکووک# دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی فەهمی ساڵح، جووتیار و سەرحان محەمەدیان ڕفاند و چەند کاژێرێک پاشتر تەرمی فەهمی ساڵح دۆزرایەوە.[1]
- لە #خورماتوو#، کۆگایەکی چەکی #حەشدی شەعبی# تەقییەوە و دەیان چەکداری حەشد برینداربوون.[1]
- لەبەردەم #پەرلەمانی کوردستان# دژی پێدانی 48 ملیۆن دینار بەرپەلەمانتاران، چالاکوانانن و ڕێکخراوەکانی مەدەنی گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.[2]
- لە شارۆچکەی #خانەقین# چەکدارانی داعش دوای تەقاندنەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکدا، هێرشیانکردەسەر بازگەیەکی هێزەکانی پۆلیس و لە ئەنجامدا ئەفسەر و پۆلیسێک و هاووڵاتییەکی مەدەنی برینداربوون.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156672/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لاڤا مستەفا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لاڤا مستەفا=KTML_ImageCaption_End=
- چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا کچێکی تەمەن 17 ساڵیان بەناوی لاڤا مستەفا لە گەڕەکی مەقسوودییە لە ناوەندی شاری #عەفرین# ڕفاند.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- لەژێر دروشمی (دانانی ستراتیژ بۆ کۆتایهێنان بە #داعش# سەنتەری زانیاری ئەوروپی و وڵاتانی کەنداو لە پراغ) پایتەختی وڵاتی چیک بەبەشداری چەندین کەسایەتی و سیاسی ودیپلۆماسی وسەربازی دیداری خۆی ڕێکخست.[2]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای سەپێنراوی سەر هەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری دادی تورکیا هەڵدەگرێت.[2]