ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون لەبارەی چالاکیی #شەڕڤان#ان لە دژی سەر چەتەیەکی گروپی بەرەی شامی لە #عەفرین# بڵاکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ژووری چالاکییەکانی توڕەیی زەیتون دا هاتووە ڕۆژی 18ی ئابی 2018 یەکەیەک لە شەڕڤانەکانمان لە دژی محەمەد محۆ سەر چەتەیەکی بەرەی شامی (جەبهە شامییە) خەڵکی گوندی حەیانێ، کە بە ناوی محەمەد حەیانی دەناسرا، ئەنجامدا.
چالاکییەکە نێوان گوندەکانی شەدود و بارۆزا ئەنجامدرا. لە ئەنجامدا ئەو سەر چەتەیە کە کردەوەی قێزەونی زۆری لە دژی گەلەکەمان ئەنجامدابوو کوژرا. عەفرین چاوەڕێ بکە تۆڵە دەکرێتەوە.[1]
#21-08-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,544 times