نووسەر: ئاگۆتا کریستۆف
وەرگێڕ: سەلاحەدین بایەزیدی
بابەت: شانۆنامە
چاپ: یەکەم
ساڵی چاپ: 1396 (2018)
ئاگۆتا کریستۆف، ژنە نووسەرێکی سویسیی بە ڕەچەڵەک هەنگارییە. ساڵی 1956، ناچار بووە وڵاتەکەی جێ بهێڵی و لە سویس بژی. بە شیعر و شانۆنامە دەستی بە نووسین کردووە و پاشان ڕۆمانی نووسیوە. نووسەری سێ ڕۆمانی بەناوبانگە بە ناوەکانی (دەفتەری گەورە)، (بەڵگە) و (سێهەم درۆ). ئاگۆتا کریستۆف ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردووە.
شانۆنامەی جۆن و جۆ، یەکێکە لە بەناوبانگترین شانۆنامەکانی ئاگۆتا کریستۆف و ساڵی 1975 بۆ یەکەمجار لە شاری (نۆشاتێل)ی سویس چۆتە سەر شانۆ. پاش ئەوەی ساڵی 1993 وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئاڵمانی، بە بەردەوامی لە ئاڵمانیا، ئوتریش و سویس لەسەر شانۆ بووە. ئەم شانۆنامەیە لە ساڵی 1995 بە دواوە، لە ژاپۆنیش سەرکەوتنی گەورەی بە دەست هێناوە.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,102 times