بەرخۆدانی سەردەم-ی #عەفرین# 2 مانگی تێپەڕاند. شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن - یەپەژە لە دژی سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی چالاکیی سەرکەوتووانەیان ئەنجامدا.
$ناوەندی عەفرین$
ئێوارەی دوێنێ کاتێک چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ماڵی گەلی عەفرینیان تاڵان دەکرد، شەڕڤانانی یەپەگە\یەپەژە لە دژی ئەوان چالاکییەکیان ئەنجامدا. بەهۆی ئه و چالاکییە 16 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران و 7ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە لە چالاکییەکدا کە لە ناوەندی شار ئەنجامدرا، لانی کەم 9 سەرباز و چەتە کوژران و 9ی دیکەش بریندار بوون.
$جندرێس$
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەڕڤانان لە دژی خاڵێکی داگیرکەران کە لەسەر ڕێگەی جندرێس بوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا 28 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەران تێکشکێندرا.
$بلبلێ - ڕاجۆ$
شەڕڤانان چالاکییەکیان لە دەروازەی بلبلێ، چالاکییەکی دیکەشیان لەسەر ڕێگەی ڕاجۆ ئەنجامدا. لەم چالاکییانەدا 21 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.
$شێراوا$
لەم ساتانەشدا لەسەر ڕێگەی نێوان گوندەکانی مەیدانکێ و مەشالێ-ی ناوچەی شێراوا شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەر لە ئارادایە.[1]
#20-03-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,283 times
Write your comment about this item!